fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک هیچ توشبوویەکى کۆرۆنا لەناوخۆى چین تۆمارنەکرا

12:38 شه‌ممه‌ 21 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک هیچ حاڵەتێکى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لەناوخۆى چین تۆمارنەکرا و دەسەڵاتداران تۆمارکردنى ٤١ حاڵەتى دیکەیان ڕاگەیاند، کە لەدەرەوەى چینەوە هاتوونەتەوە، ئەوەش ژمارەیەکى پێوانییە لەماوەى یەک رۆژدا تا ئێستا.

.

بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس، بۆ دورکەوتنەوەى مەترسی تووشبوونى کەسانى دیکە لەو کەسانەوە کە لەدەرەوە هاتونەتەوە و توشى ڤایرۆسەکە بوون، دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە سەرجەم ئەو کەسانەیان کەرەنتینە کردووە کە دەچنە ئەو وڵاتەوە.

.

بەراورد بە شوباتى ئەمساڵ کە توشبووانى کۆرۆنا بە هەزاران کەس ڕۆژانە تۆماردەکرا، لە ئێستادا لەرووى کردارییەوە کۆنترۆڵى ئەو پەتایە کراوە لە چین، کە بۆ یەکەمجار لەو وڵاتە بڵاوبوویەوە.

.

چین تا ئێستا ٨١ هەزار توشبووى ڤایرۆسەکەى تۆمارکردووە، کە تا ئێستا ٦٠١٣ کەسیان نەخۆشن.

.

ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڤایرۆسەکەوە لە چین گیانیان لەدەستداوە بەرێژەیەکى گەورە کەمبووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە تەنها حەوت حاڵەتى توشبوون لە هەرێمى هوباى شوێنى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە تۆمارکرا.

.

ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڤایرۆسەکەوە لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە چوار هەزار کەسى تێپەڕاندووە، ئەوەش کەمترە لە ژمارەى مردووانى چین کە ٣٢٥٥ کەس بەهۆى ڤایرۆسەکەوە مردوون.

.

رۆژى هەینى رێکخراوى تەندروستى جیهانى پێشوازیکرد لە هەوڵەکانى چین بۆ روبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لە شارى وهان لە ناوەڕاستى چین، کە بۆ یەکەمجار لە کانونى یەکەمى ڕابردوودا ڤایرۆسەکە تێیدا دەرکەوت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل