fbpx
Shadow Shadow

بۆ ساڵى نوێى خوێندن فڕۆشتنى كۆمه‌ڵیك خواردن له‌قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه کرا [بەڵگە]

20:27 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى بە نووسراوێکى رەسمى کە ئاراستەى قوتابخانە و خوێندنگەکانى کردووە، فڕۆشتنى کۆمەڵێک خواردن لە ساڵى نوێى خوێندندا قەدەغە کرد.

.

بەگوێرەى نوسراوێك كه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانیه‌وه‌ به‌واژۆى د.سه‌باح نه‌سره‌دین، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ده‌ركراوه‌ و  ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى شاره‌كه‌ كراوه‌، ته‌ندروستى سلێمانى كۆمه‌ڵێك خواردنى ڕێگه‌پێدرا و كۆمه‌ڵێك خواردنى ترى ڕێگه‌ پێنه‌دراوى بۆ سه‌رجه‌م خوێندنگه‌ حكومى و ناحكومییه‌كانى سنوره‌كه‌ دیارى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌كاندا بۆ ساڵی نوێى خوێندن، فڕۆشگاى خوێندنگه‌كان پێوه‌ى پابه‌ند بن.

.

ته‌ندروستى سلێمانى داواشى له‌خوێندنگاكان كردووه‌، نرخى فڕۆشگاى خوێندگاكان به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ نرخى لیستى خواردنه‌كاندا بگونجێت و ڕە‌چاوى ئه‌وه‌ش بكرێت فڕۆشتن به‌پێى لیسته‌كه‌ بێت.

.

به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى خواردنه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌ دیارى كراون:

.

-خواردنه‌ ڕێگه‌ پێدراوه‌كان:

.

1- میوه‌ى وشككراو‌ و چه‌ره‌سى داپۆشراو

2- له‌فه‌ى فه‌لافل، په‌تاته‌ و هێلكه‌ى كوڵاو و مریشك

3- له‌فه‌ى په‌نیر و قاورمه‌ و نۆكاو

4-پسكوێتى پێچراو به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه‌

5-نه‌سته‌له‌ و گه‌نمه‌ شامى

.

– خواردنه‌ ڕێگه‌ پێنه‌داروه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:

.

1- شیرو شه‌ربه‌تى پاكه‌ت

2- بنێشت و نوقڵ

3- له‌فه‌ى خواردنى سوره‌كراوه‌

4- جپس به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌

5- خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان

بۆ ساڵى نوێى خوێندن فڕۆشتنى كۆمه‌ڵیك خواردن له‌قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه کرا [بەڵگە]

بۆ ساڵى نوێى خوێندن فڕۆشتنى كۆمه‌ڵیك خواردن له‌قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه کرا [بەڵگە]

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل