fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پێدانی ڤیزاو هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی پێنج وڵاتی بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ كرد 

بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی دەرکرد

16:39 چوار شه‌ممه‌ 26 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ رێگریكردن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد و تیایدا پێدانی ڤیزاو هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی پێنج وڵاتی بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ كرد. 

.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، بڕیاردراوه‌ له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، پێدانی ڤیزاو هاتنه‌ژوره‌وه‌ی هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی تایلاند، كۆریای باشور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سه‌نگافورا بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ بكرێت و له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوریه‌كانیشه‌وه‌ ڕێگه‌ نه‌درێت هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ بكات. 

.

به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ 1ی کانوونی دووەمی 2020ه‌وه‌ سه‌ردانی وڵاتانی چین، ئێران، تایلاند، كۆریای باكور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سه‌نگافورا-یان كردوه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی سه‌ره‌تاییان بۆ ده‌كرێت له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و دواتر ڕه‌وانه‌ی كه‌ره‌نتین- جیاکەرەوەی تەندروستی  ده‌كرێن.

.

له‌نوسراوه‌كه‌دا باس لەوەکراوە، “شاندی فه‌رمی ئه‌و وڵاتانه‌ی دیاریكراون كه‌ ڤیزایان پێنادرێت، به‌ڕێزه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له‌لایه‌ن تیمی ته‌ندروستی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كان و خاڵه‌كانی پشكنین له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق”.

.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریشیداوە به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراقین له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێدراوه‌.

.

هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە له‌ دوای 1ی کانوونی دووەمی 2020 سه‌ردانی وڵاتانی چین، تایلاند، ئێران،كۆریای باشوور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سه‌نگافورا‌یان كردوه‌، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی سه‌ره‌تاییان بۆ بكرێت له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و دواتر ڕه‌وانه‌ی كه‌ره‌نتین ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 14 ڕۆژ له‌ژێر چاودێریدا بمێننه‌وه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل