Shadow Shadow

بۆ دیدارى عەبدوڵا ئۆجالان خانەوادەکەی بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوتن

12:24 دوو شه‌ممه‌ 12 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری  زیندانیکراوى پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بە مەبەستی دیدار لەگەڵ ئۆجالان بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوتن.

.

ڕۆژی (هەینی، 9ی ئابى 2019) هەریەکە لە محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا  ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوى ( پەکەکە) و پارێزەر مەزڵوم دینچ، پارێزەری ڕێگەپێدراوی بنەماڵەی ئۆجالان، بۆ ئەوەی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی ئیمراڵی بکەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بۆرسا کرد و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ (دوشەممە) لە دووەمین رۆژی جەژندا خانەوادەی ئۆجالان بۆ دیدارەکەیان بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوتن و بڕیارە چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

.

سەردانەکەى خانەوادەکەى ئۆجالان بۆ ئیمڕاڵى لە کاتێکدایە کە  ڕۆژی (7ی ئابى 2019) پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان دوای 13 جار پێشکەشکردنی داواکاری، توانییان چاویان بە ئۆجالان بکەوێت و  دوای دیدارەکەش پەیامەکەی ئۆجالانیان بڵاوکردەوە کە داوای ئاشتی لەنێوان پەکەکە و تورکیادا، کردبوو.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل