fbpx
Shadow Shadow

بۆ دووەمجار کونسوڵگەرى ئێران لە نەجەف سوتێنرا

20:10 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 کانونی یەکەم 2019
article image

 

ناس کورد-

خۆپیشاندەرانى نەجەف بۆ جارى دووەم کونسوڵگەرى ئێرانیان لە نەجەف سوتاند.

.

پەیامنێرى ناس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، خۆپیشاندەران جارێکى تر بیناى کونسوڵگەرى ئێرانیان لە ناوەڕاستى نەجەف سوتاندووە.

.

لەماوەى چوار ڕۆژدا ئەمە دووەمجارە کونسوڵگەرى ئێران بسوتێنرێت.

.

بەرپرسانى ئیدارى نەجەف، لە 27ى مانگى ڕابردووەوە قەدەغەى هاتوچۆیان لە شارەکە ڕاگەیاندووە، دواى ئەوەى خۆپیشاندەران کونسوڵگەرى ئێرانیان سوتاند.

.

لەمانگى ڕابردوودا کونسوڵگەرى ئێران لە کەربەلا لەلایەن ئەو خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا کە داواى سنوردانان دەکەن بۆ هەژمونى ئێران لە عێراق.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل