fbpx
Shadow Shadow

بۆ خەرجکردنى مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە بەغدا مەرجى هەیە

21:00 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

حکومەتی هەرێم و بەغدا ئامادەکاری بۆ ڕێککەوتن لەسەر بودجەی 2020ی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوت دەکەن و سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکانیش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لەم هەفتەیەدا شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و مەرجێکى بەغدا بۆ ناردنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاشکرا دەکات.

.

بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”دوێنێ (شەممە) وەک ئامادەکارییەک و بەرچاوڕونییەک بۆ گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا شاندێکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق کۆبووینەوە و دەربارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجە و نەوت گفتوگۆمان کرد”.

.

وتیشی، بە حکومەتی عێراق و وەزیری داراییان ڕاگەیاندووە، کە هەرێم ئامادەیە نەوت ڕادەست بکات و تەنها هەندێک کێشەی بچوک هەیە کە پێویستە شاندەکانی هەردوولا چارەسەری بکەن و کۆتایی پێبهێنن.

.

بەڵێن ئیسماعیل، روونیکردەوە “هەر لەسەر ئەو پرسە لەم هەفتەیەدا شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا و لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە، هەروەها بەمنزیکانەش شاندی لیژنەی دارایی و نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق دێنە هەرێم”.

.

دەربارەی ئەوەی عێراق ڕەزامەندی نیشان دابێت بە ناردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەو پەرلەمانتارەی بەشدار لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ وەزیری دارایی باسی لەوە کرد، حکومەتی عێراق مەرجێکی هەیە بۆ ناردنی ئەو پارەیە، ئەویش ناردنی لیستی موچە و ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگەیە، ئەوکات سەرجەم مووچەکانیان دەنێرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل