fbpx
Shadow Shadow

بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى پارتە کوردییەکان هێشتا نەوەى نوێ خۆى یەکلایى نەکردۆتەوە

21:49 هه‌ینی 27 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کۆبوونەوەى پارتە کوردییەکان لەشارى هەولێر لەبارەى پرسى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم ئەنجام دەدرێت و تا ئێستا تەنها جوڵانەوەى نەوەى نوێ بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە خۆى یەکلایى نەکردۆتەوە.

.

كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “تا ئێستا نه‌وه‌ى نوێ بڕیارى نه‌داوه‌ ئایا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى سبه‌ینێى 11 حزبى كوردستانى له‌باره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كات یاخود بایکۆتى دەکات‌”.

.

پێشتریش جوڵانەوەى نه‌وه‌ى نوێ له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، مه‌رجى به‌شداریكردنى له‌لیستى هاوبه‌شى حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكدا ئه‌وه‌یه‌ پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ پارێزگاكانى هه‌رێمیش بگرێته‌وه‌.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ (شه‌ممه‌، 28ى ئه‌یلولى 2019) له‌شارى هه‌ولێر 11 حزبى كوردستانى له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى و ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.

.

ڕزگار عەلی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “سبەینێ کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان 11 حزبە کوردییەکەی هەرێم کۆدەبینەوە”.

.

وتیشی”کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن بۆ پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم”.

.

وابڕیاربوو هه‌فته‌ى ڕابردوو كۆبونه‌وه‌ى حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر پرسى یه‌ك لیستى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم به‌تایبه‌تى له‌شارى كه‌ركوك كۆببنه‌وه‌ و دوا بڕیار ڕابگه‌یه‌نن به‌ڵام به‌هۆى ڕێگریكردن له‌مه‌حمود سه‌نگاوى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ چوونه‌ ناو هه‌ولێر و دروستبوونى گرژى له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى،کۆبونه‌وه‌كه‌ دواخرا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل