fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئەنجوومەنى دادوەری بریارێک لە بارەى مامەڵەى هاووڵاتیان دەردەکات

13:28 دوو شه‌ممه‌ 09 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، ئەنجومەنی دادوەری بڕیاریدا بەشێک لە مامەڵەکانی هاووڵاتیان لە دادگاکان ڕابگرێت و بڕیارەکەش لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت.

,

ئەمرۆ دووشەممە، 9ی ئازاری 2020، لە راگەیەنراوێکدا ئەنجوومەنى دادوەری هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: “بەمەبەستی کەمکردنەوەى قەرەباڵغی و پاراستنی سەلامەتى گیانى کارمەندان و هاوڵاتیان بریارماندا چەند بەشێک لە دادگاکان ڕابگرین”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، لەپێناو بەرژەوەندى گشتیی بریاردرا بە کۆى دەنگ مامەڵەکان لە دادگاى بەرایی و بارى کەسی و مەوادى کەسی ( جگە لە داوایەکان )، هەروەها مامەڵەکانى تایبەت بە وون بوون لە دادگاکانى لێکۆڵینەوە نەبینرێن و رابگیرێن.

,

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بریارەکە لە 1ی نیسانی 2020وە جێبەجێ دەکرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل