fbpx
Shadow Shadow

بۆچی گرتەى کامێرای چاودێری هێرشەکەى دوێنێی هەولێر بڵاوناکرێتەوە؟

12:45 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ڕووداوی هێرشەکەى دوێنێی سەر ڕێستۆرانتەکەى هەولێر کە تێیدا جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و دوو هاوڵاتی تر کوژران، نەک هەر کاردانەوە، بەڵکو نەدۆزینەوەى هەردوو هێرشبەرەکە پرسیاری زۆری لای هاوڵاتیانی دروستکردووە.

لە بەدواداچوونێکى ناس کورددا دەردەکەوێت، ئەو ڕێستۆرانتەى کە دوێنێ چوارشەممە، 17ی تەموزی 2019، هێرشەکەى تێدا ئەنجامدرا بە کامێرا تەنراوە، زۆربەى گۆشە و دیواری ڕێستۆرانتەکە کامێرای چاودێرای تێدا جێگیرکراوە، نەک تەنها هەر ناوەوە، بەڵکو لە دەرەوەى ڕێستۆرانتەکەش بە هەر چوارلادا کامێرای چاودێری لێیە، بۆیە هەر زوو دەیان پرسیار لەبارەى چۆنیەتی و لایەنی هێرشبەر لە خەیاڵی هاوڵاتیاندا دروستبوو.

بۆچی گرتەى کامێرای چاودێری هێرشەکەى دوێنێی هەولێر بڵاوناکرێتەوە؟

کەواتە چۆن تائێستا دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر و کوردستان هیچ گرتەیەکی ساتی هێرشەکەیان بڵاونەکردووەتەوە یان چۆن تائێستا ناسنامەى ئەو دوو هێرشبەرەیان ئاشکرا نەکردووە؟!

بۆچی گرتەى کامێرای چاودێری هێرشەکەى دوێنێی هەولێر بڵاوناکرێتەوە؟

هاوکات تائێستا هیچ گرتەیەک لە چۆنیەتى دەربازبوون و ڕاکردنی ئەو هێرشبەرانە بڵاونەکراوە و نازانرێت بە چ ئاڕاستەیەکدا ڕۆشتوون، چونکە ڕێستۆرانتی هوکاباز لەناو ئیمپایەر تاوەرسدایە کە شوێنێکی تەواو پارێزراوە لەلایەن ئەمنییەوە و جیاواز لە کامێراکانى چاودێری، تیمی پاسەوانی تایبەت پاسەوانی سەرجەم ناوچەکە و ڕێستۆرانتەکە دەکات.

بەڵام لە وتەى دەزگا ئەمنییەکاندا هیچ ئاماژەیەک بە ڕوبەڕووبوونەوەى کارمەندانی ئەمنی ناوچەکە و هێرشبەرەکاندا نەکراوە.

بۆچی گرتەى کامێرای چاودێری هێرشەکەى دوێنێی هەولێر بڵاوناکرێتەوە؟

پێشتر چەندینجار بەرپرسانى ئەمنی هەولێر و هەرێمی کوردستان جەختیان لە گرنگی بوونی کامێرای چاودێری کردووەتەوە لە دۆزینەوە تاوان، بەڵام تائێستا ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان هیچ گرتەیەکى هێرشەکەیان بڵاونەکردووەتەوە چونکە پێشتر و لەدوای ڕوودانی تاوانەکان، هەمیشە گرتەى کامێراکانى چاودێری بڵاودەکرانەوە تەنانەت لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل