fbpx
Shadow Shadow

بۆچی و چۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران دەستگیرکرا کە لەندەن داوای ڕونکردنەوە دەکات؟

10:57 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئێوارەى دوێنێ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران باڵیۆزی بەریتانیایان لە تاران دەستگیرکرد، لەدوای ئەوەش، لەندەن ئەو کارەى تارانی بە پێشێلکاری نێودەوڵەتی ناوبرد و داوای ڕونکردنەوەی لەو وڵاتە کرد.

.

بەپێی گێڕانەوەى میدیا ئێرانییەکان، کاتێک ئێوارەى دوێنێ شەممە، 11ی کانونی دووەمی 2020، خوێندکاران و گەنجانی ئێران لە بەردەم زانکۆی ئەمیر کەبیر لە تاران گردبوونەوە و دژی دەسەڵاتدارانی ئێران خۆپیشاندانیان کردووە، ڕۆبێرت ماک ئێیەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران چووەتە ناو خۆپیشاندەران.

.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئێرانییەکان، ڕۆبێرت ئێیەر سەرەتا خۆی نەناساندووە و بە زمانی ئینگلیزی قسەى لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کردووە و وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکانی گرتووە.

.

دوای ماویەک، باڵیۆزی بەریتانیا خۆی و پۆستە دیبلۆماتییەکەى ئاشکراکردووە و بە فارسی قسەى لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کردووە.

.

ئەو بە خۆپیشاندەرانی وتووە کە بە هۆکاری “سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ قوربانیان فڕۆکە ئۆکرانییەکە” چووەتە ناوچەکە.

.

دوای ماوەیەک، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەبینن کە کەسێکی بیانی لەناو خۆپیشاندەراندایە، دەستبەجێ دەستگیری دەکەن بەڵام نایناسنەوە کە کێیە و پۆستەکەى چییە.

.

هاوکات میدیاکانى نزیک لە سوپای پاسداران لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەڵێن، “باڵێۆزی بەریتانیا بەشدرای لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە و سەرقاڵی هاندان و جوڵاندنی خەڵک بووە دژی حکومەت، دوای ئەوەى هێزە ئەمنییەکان گومانیان لێکردووە، ئەویان لە دوکانێکدا دەستگیرکردووە.”

.

دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەى بابەتەکە لە میدیا بەریتانی و جیهانییەکاندا و بە هەوڵی بەرپرسانی وەزارەتى دەرەوەى ئێران، ڕۆبێرت ماک ئازاد دەکرێت.

.

هەردوای ڕووداوەکە، بەڕیتانیا ڕووداوەکەی بە “پێشێلکاری نێودەوڵەتی” ناوبرد و وەزارەتی دەرەوەش داوای لە ئێران کرد داوای لێبوردن بکات و ڕونکردنەوەى تەواو لەبارەى بابەتەکەوە پێشکەش بکات.

.

هاوکات مۆرگان ئورتاگوس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “دەستگیرکردنی باڵوێزی بەڕیتانیا لەلایەن رژێمی ئێرانەوە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئێران مێژوویەکی دێرینی لەگەڵ ئەو کارانە هەیە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل