fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بۆچی هاووڵاتیانی ئێرانی سەرزەنشتی چین دەكەن؟

17:02 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

هاوڵاتیانی ئێران حكومەتی چین و هاوڵاتییەكانی بەهۆكاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەكەیاندا دەزانن، بەوهۆیەشەوە سەرزەنشتی ئەو وڵاتە دەكەن و ساغكردنەوەی هەموو كاڵا و شتومەكێكی چینی و تۆكمەیی پەیوەندی بازرگانی نێوان وڵاتەكەیان و چین بەكارێكی ناجۆر و خراپ دەزانن. 

،

ئەوان دەڵێن، ناكرێت هەموو هێلكەكان بخرێنە سەبەتەی چینەوە و بازاڕ پڕبێت لەكاڵای چینی و لەدۆخێكی وەهادا زیانەكەی بەدەردەكەوێت.

،

چین و ئێران پەیوەندییەكی توندوتۆڵی بازرگانیان پێكەوە هەیە و هێڵێكی شەمەندەفەری چینی كە زۆربەی كارەكانی تەواوبووە لەڕێگای شاری قومی ئێرانیەوە چەند وڵاتێك پێكەوە دەبەستێتەوە و بەبڕی نزیكەی سێ ملیار دۆلار كاری تێدا دەكرێت.

،

جگە لەچەندین جۆری تری بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ژمارەیەك خوێندكاری ئاینی چینی لە قوم دەخوێنن.

،

بەرپرسانی ئێران دەڵێن، لەڕیگەی كرێكاران و كارمەندانی چینیەوە یاخود لەرێگەی خوێندكاری شاری قوممەوە نەخۆشیەكە بۆ وڵاتەكەیان گوازراوەتەوە.

،

كامیار عەلائی، پسپۆڕی تەندروستیی گشتیە لەبارەی ڕەخنە و سەرزەنشتەكانی لەچین بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە دەڵێت، تەنها پەیوەندی بە باشی و خراپی سیستمی تەندروستیەوە نیە، بەڵكو پەیوەندی بەخراپ بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆژە چینیانەوە هەیە كە لەئێراندا بەڕێوە دەبرێن.

،

عەلی هاوڵاتیەكی تری ئێرانیە كە فرۆشیاری شتومەكە لەتاران بەمیدیاكانی وتووە، ئەوە زۆر خراپە هێلكەكانت بكەیتە یەك سەبەتەوە ئەوەیە كە ئێستا ڕودەدات چینەكان لەهەموو شوێنێك هەن.

،

ئەشتاری كە كابانی ماڵە ئەویش لەئێستادا لەگەڵ شتومەكە چینەكاندا پێكنایەتەوە و حەزی پێیان نیە و لێیان دەترسێت، دەشڵێت، بەدەستی خۆیان ڤایرۆسەكەیان بۆ خۆیان گواستووەتەوە.

،

دوای هەفتەیەك بەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لەئێران، حكومەت بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لەهەموو كۆمپانیا و هیڵەكان قەدەغە كرد، تەنها كۆمپانیای ماهانی لێ دەركرد كە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

،

گەرچی كۆمپانیاكە باسی لەوە كردووە چەند گەشتێكی كەمی بۆ چین ئەنجامداوە لەمانگی شوباتی ڕابردودا، بەڵام ئەوكارەی بووەتە جێی گلەی و ڕەخنەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی.

 

لە بەرواری 19ی شوباتی 2020، حکومەتی ئێران بۆ یەکەمجار تۆمارکردنی دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری قومی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، پاش سێ هەفتە و ئێستا توشبووانی ڤایرۆسەکە لە ئێران 10 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و 429 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل