Shadow Shadow

بۆچی قسەیەکم لەسەر کۆنگرە نیە؟

11:38 دوو شه‌ممه‌ 03 حوزه‌یران 2019
article image

ناس بیروڕا – کامەران بابان زادە

.

لە ھەردوو کۆنگرەی دووەم، 2010 و کۆنگرەی سێیەم 2015 بە پرۆژە و بەشداری لە لیژنەی ئامادەکاری و نەخشەڕێگای کۆنگرە بەشداربووم ـ بەنوسین لە ڕۆژنامەی کۆمەڵ کە ئەوکات دەردەچوو بەڵام بۆ کۆنگرەی چوارەم بە پێی پەیڕەو چوار ساڵ جارێک دەبێ ئەمساڵ ببەسترێت ـ منیش بەندە وەکو بەشیر موشیر دەیوت، قەڵەمم بەقوەتە و دەتوانم بنوسم بۆ ئەم دۆخەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵ و بۆ رێگەچارەو پلانی جێگرەوەی باش ھەست بە بەرپرسیاریەتی دەکەم و بەدڵنیایی ئەو پرسە لە لام گرنگە، ئەمەش پەیوەندی بە پێگەی سەرکردایەتی بوونمەوە بەتەنیا ـ لە 1997ەوە بە بێ کاندیدبوون بەشداربووم لەو لیژنانەی بۆ کۆنگرە پێویست بوون ـ ھۆکاری بێدەنگیم دەگەڕێتەوە بۆ «پێم وانیە کۆنگرە لە ئەمساڵ دا دەگیرێ!!» لەبەر دوو ھۆکار:

.

یەکەم: بارودۆخی ھەرێمی کوردستان گونجاو نیە و گونجاو نابێت لە 2019 کۆنگرە ببەستین ـ دیارە ئەم پێشبینەم پشتئەستوورە بە بەڵگەو دیراسەم بۆ زرووفی سیاسی ھەرێمی کوردستان و لە ساڵی پارەوە پێم وابووە 2019 زروفی سیاسی شپرزە دەبێت.
دووەم: کەڵەکەبوونی گرفتەکان و پێداویستی بۆ گۆڕانکاری باش کە کۆمەڵی ئیسلامی بە تایبەتمەندی و خواست و ئومێد بۆ گۆڕانکاری پێویستی بەکاتی زیاتر ھەیە.

.
ئەمەی باس دەکرێ راگەیاندن و ھەندێ لە ئەندامانە باسی دەکەن، ئەگینا لە سەرکردایەتی تەنیا لە دوو کۆبوونەوەی راوێژکاری قسەی لەسەر کراوە و ھەنگاو نەنراوە.
ئەمە مانای وا نییە کۆمەڵ پێویستی بە کۆنگرە نیە، زۆری پێویست بە کۆنگرەیە نامەوێ لێرە باسی بکەم، کۆنگرە زۆری ماوەو ئەوەندەی ھەمانە بەناوی بەرەو کۆنگرە زیاتر برینداری نەکەین.
.
کۆنگرە دەبێ ئامانج بپێکی، ئەگەر گۆنگرەی ئەوە بێت خەڵکی تازە بێتە سەرکردایەتی ئەوە ھیچ کۆنگرەیەکی رابردوی کۆمەڵ بە قۆناغی بزووتنەوەشەوە بە ئەندازەی ئەم کۆنگرەی رابردوو ھی تازە نەھاتوونەتە سەرکردایەتی نیوەی زیاتر تازە بوون.
ئەگەر گۆرانکاری لە پەیڕەوو ئیدارەدان بێت قەت گۆڕانکی وا زۆر نەکراوە.
ئەی بۆچی ھەموومان گلەیمان ھەیە لە پێش ھەموومان ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە 31ی ئایار لە پەیامەکەیدا هاتووەتە دەنگ “پێویستمان بە کۆنگرەیە بەڵام چۆن کۆنگرەیەک؟” من پێم وایە زۆری ماوە بۆیە ھیچ نانووسم!!

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل