fbpx
Shadow Shadow

"چاودێری زیاتری باشوری وڵات بکەن"

بۆچی عەبدولمەهدی داوای لە فەرماندە سەربازییەکان کرد هەماهەنگی سعودییەکان بکەن؟

09:21 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە حکومەتى عێراقی ڕایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش ئەوەى ڕاگەیەنراو دەربکات بۆ ڕەتکردنەوەى بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ھێرشکردنەسەر سعودیە، بە تەلەفۆن لەگەڵ زۆربەى فەرماندە سەربازییەکان قسەى کردووە.

ماڵپەری (ئیندیپێندنتی عەرەبی) نوسیویەتى، “فەرماندەکانى سوپا و بەرپرسانى دەزگای هەواڵگری جەختیانکردووەتەوە کە هیچ چالاکییەک لە خاکی عێراقەوە بۆ لێدانی سعودیە ئەنجام نەدراوە” ئەوکاتە عەبدولمەهدی ڕاگەیەنراوەکەى نوسیوە و ڕەتیکردووەتەوە.

.

ئەو سەرچاوە حکومییە بە ماڵپەڕەکەى وتووە، “عەبدولمەهدی بەرپرسانی ئەمنی و هەواڵگری عێراقی ڕاسپاردووە لەگەڵ هاوتا سعودییەکانیان هەماهەنگی بکەن بۆ دەستخستنی هەر زانیارییەک کە سودی بۆ لێکۆڵینەوەکان هەبێت، هاوکات فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبیش بەڵێنی بەدواداچوونی بابەتەکەى داوە.”

ڕاشیگەیاند، “سەرباری ئەوەش، سەرۆک وەزیران داوای لە بەرپرسانی دەزگای سیخوڕی کردووە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ چاودێریکردنی ناوچەکانى باشور کە دەوترێت بەکارهێنراوە بۆ هێرشکردنەسەر سعودیە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل