fbpx
Shadow Shadow

"به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى كۆڵناده‌ن"

بۆچی دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدی خۆپیشاندانەکانى دانەمرکاندەوە؟

09:46 شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاتریك كۆكبێرن، پسپۆڕى كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دەڵێت، شۆڕشگێڕانى عێراق یه‌كه‌م هه‌نگاوى سه‌ركه‌وتنیان به‌ ناچاركردنى عه‌بدولمه‌هدى به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌ش ‌دواى ڕۆژێك له‌ كوژرانى 45 خۆپیشانده‌ر به‌ده‌ستى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

.

له‌ وتارێكیدا لە ڕۆژنامه‌ى (ئیندیپه‌ندت ئۆنلاین) به‌ناونیشانى (بۆچى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ڕاپه‌ڕینه‌ گه‌وره‌كه‌ى خه‌ڵكى عێراق كه‌ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕوات ڕاناگرێت..؟)، كۆكبێرن ئاماژەى بەوەکردووە، سه‌ركه‌وتنى عێراقیه‌كان به‌خوێنى گران هاته‌ به‌رهه‌م دواى كوشتنى ژماره‌یه‌كى زۆرى خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام عه‌بدولمه‌هدیش ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه‌ كه‌سێكى بێ تواناییه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تیكردنى وڵات، هه‌ره‌وه‌ها بژارده‌یه‌كیش له‌ سیاسیه‌كان كه‌ پێده‌چێت به‌توندى ده‌ستیانگرتبێت‌ كورسییه‌كه‌وه‌ به‌ڕاده‌یه‌ك ناچار بكرێن كۆمه‌ڵێك چاكسازى سیاسى ئه‌نجامبده‌ن كه‌ خۆپیشانده‌ران داواى ده‌كه‌ن.

.

كۆكبێرن له‌درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا به‌راوردى نێوان خۆپیشاندانه‌كانى عێراق و چه‌ند وڵاتێكى ترى كردووه‌ و ده‌ڵێت “به‌راوردى قوربانیى ترسناكه‌كانى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوو بكه‌ له‌گه‌ڵ كوشتنى خۆپیشانده‌رێك له‌ هۆنگ كۆنگ به‌هه‌ڵه‌ كه‌ شەش مانگه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، هه‌روه‌ها به‌راوردى ئه‌و ڕوماڵه‌ میدیایه‌ به‌رفراوانه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى هۆنگ كۆنگ بكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تاریكاندنه‌ میدیایه‌ى كه‌ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى عێراقدا تێپه‌ڕى به‌روارده‌كه‌ زۆر و تاڕاده‌ى كاره‌ساته‌”.

.

پسپۆڕه‌كه‌ى كاروبارى ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ جیهان به‌وه‌ ڕاهاتبێت كوشتنى هاوڵاتیان به‌ده‌ستى داعش و سه‌دام حوسێن و هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هێزه‌ ناوخۆیه‌كانى خۆیان به‌هایه‌كى میدیایى نه‌بێت و نه‌چێته‌ چوارچێوه‌ى هه‌واڵه‌وه‌ بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.

.

كۆكبێرن ده‌شڵێت “مێژوو كاره‌ساته‌كان دروستى ده‌كه‌ن كه‌ ڕاپۆرته‌ میدیایه‌كان گرنگى پێناده‌ن، ئه‌و توندوتیژییه‌ى كه‌ دژى عێراقیه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ ده‌بێته‌ چانسێك بۆ گۆڕانكاریى له‌سه‌رتاپاى سیاسەت له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا”.

.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، ئێران له‌سه‌ره‌تاى شۆڕشى 1979 ه‌وه‌ بووه‌ته‌ هیلالێكى شیعى، هیچ یه‌كێك له‌ئه‌مریكا و ئیسرائیل و سعودیه‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر ڕایبگرن، به‌ڵام سه‌ره‌تاى گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ له‌و هاوكێشانه‌دا خه‌ریكه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ په‌لده‌كێشیت بۆ گۆڕانكاریی گه‌وره‌، چونكه‌ شیعه‌كان وا سه‌یرى ئێرانیان كردووه‌ کە بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش پێویسته‌ به‌ڵام دوو مانگه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ گۆڕاوه‌.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل