Shadow Shadow

بۆچی تەیمور نەیهێشت گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە هەڵگیرێتەوە؟

15:59 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ماوەی چەند ڕۆژێک لەلایەن دەزگای شەهیدانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی  هەرێمی کوردستان دەستکراوە بە هەڵدانەوەی گۆرێکی بە کۆمەڵ لە پارێزگای سەماوە، بەڵام ئەمرۆ بە هۆی ڕێگری کردن لەلایەن ڕزگاربوویەکی ئەو گۆڕە کارەکانی کنە و پشکنین ڕاگیرا.

.

زیا کەریم، بەرپرسی فەرمانگەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند” ئەمرۆ شەممە 27ى تەمموزی 2019، بە هۆی ڕێگریکردن لە لایەن “تەیمور” تاکە ڕزگاربووی گۆرە بە کۆمەڵەکەی “شیخە” ناچاربوون کارەکانیان ڕابگرن.”

.

وتیشی: ئیمە پڕۆسەی هەڵگرتنەوەی ڕوفاتەکانمان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕاگرت تا ئەو کاتەی تەیمور دەتوانێت ئامادەبێت لە مەراسیمی هەڵگرتنەوەی ڕوفاتەکان، بەو پێیەی کە ئەو لە دەرەوەی عێراق بوو.

.

بەوتەی بەرپرسی فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق، کاتێک تەیمور گەیشتوەتە سەر شوێنی گۆڕەکان  نەهێشتووە  تیمەکان بەردەوام بن لە کارەکانیان ڕێگری لێکردوون و داوای کردووە جارێکی دیکە شوینی گۆڕەکە بە خوڵ داپۆشرێتەوە، ئەوانیش ناچاربوون لەبەر سەڵامەتی گیانی تیمەکان کارەکانی کنە و پشکنی ڕابگرن بگرێنەوە پارێزگای سەماوە.

.

زیاکەریم، جەختی لەوەشکردوە، ئەوان سکاڵایان  دژ بە تەیمور تۆمارکردووە، چاوەرێ دەکەن سبەی لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕیکاری یاسایی بگرنەبەر.

.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، کە تەیمور داوایکردووە پێش ئەوەی ئەو گۆڕانە هەڵبدرێنەوە، حکومەتی عێراقی بە فەرمی داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات و هەموو قوربانیانی شاڵاوەکانی ئەنفال قەرەبوو بکاتەوە.

.

زیاکەریم، باسی لەوەشکرد، تەیمور لەلایەن ئەو هۆزە عەرەبەی کە کاتی خۆی ڕزگاریانکردووە و بەخیویانکردووە، داکوکی لێکراوە  و پاڵپشیان لێکردووە.

.

گۆڕە بەکۆمەڵەکە، دەکەوێتە ناوچەی ” شێخە” لە بیابانی پارێزگای سەماوە، بەپێى زانیارییەکانی ناس کورد تائێستا نەزانراوە ژمارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە دەکەونە ئەو ناوچەیە چەندە.

.

تائێستا یەک گۆڕی بە کۆمەڵ هەڵدراوەتەوە ، زیاتر لە 70 ڕوفاتی تێدایە کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵی ساوان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل