fbpx
Shadow Shadow

بۆچی تائێستا ڕیسایکلینی سلێمانی تەواو نەبوووە؟ .. غالب محەمەد و فاروق هۆڵدینگ یەکتر تۆمەتبار دەکەن

20:54 دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دوای ئەوە لە چەند ڕۆژی غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە بەغدا لە پۆستێکیدا گروپی کۆمپانیاکانی فاروق کە جێبەجێکاری پڕۆژەی ڕیسالیکلینە لە سلێمانی بە “گەندەڵ” ناوبردوو، کۆمپانیاکە دەڵێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 22ی تەموزی 2019، کۆمپانیای “فاروق هۆڵدینگ” لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایانگەیاند، قسەکانی غالب محەمەد، تەنها بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتییە و بۆ مەرامی خۆی قسەی ناڕاستی کردووە و قسەکانی هیچی ڕاست نین، بۆیە سکاڵای یاسای لە دژی تۆماردەکەن و دەیخەنە بەردەم لێپێچینەوەی یاسایی.

.

ئێمە بۆ مێژوو رایدەگەیەنین کە پرۆژەکە لە ساڵی ٢٠١٣ بوو بە کۆنتراکت و ئیمزا کرا بەڵام مۆڵەتی وەبەرھێنانەکەی لەلایەن حکومەتەوە دواکەوت تا ساڵی ٢٠١٥ واتە دوو ساڵ دواکەوت.

گروپی فاروق هۆڵدینگ دەڵێت، “سەرەتا پرۆژەکە ھاوبەش بوو لە نێوان فاروق ھۆڵدینگ و کۆمپانیای لافارجی فەرەنسی بە پاڵپشتی دامەزراوەی پارەدانی نێودەوڵەتی IFC و حکومەتی ھەرێم بەڵام کاتێک داعش ھاتە عێراق و دۆخی ئارامی و سەربازی و ئابوری وڵات تێکچوو، لافارج و IFC  ترسان لەو دۆخە و پەشیمان بوونەوە و  ھۆشداریاندا کە ناتوانن سەرمایەگوزاری لە عێراق بکەن وەک ناوچەی جەنگ. بەڵام دواتر بە مەرج رەزامەندبوونەوە کە کارەکە بکەن ئەوەبوو داوای زەمانەت لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرا و ئەو داوایەش لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە دواکەوت و ئیتر پرۆژەکە پەکی کەوت.”

.

ڕاشیگەیاند، “سەرباری قورسی پرۆژەکە لە رووی تێچوون و زۆری بودجەوە، فاروق ھۆڵدینگ لە سۆنگەی خەمخۆری بۆ شاری سلێمانی و ژینگەو ژیانی ھاوڵاتیان، لە بەرواری ٢٠١٨/٧/٢٩  و بە تەنھا و بە بودجەی خۆی رەزامەندی حکومەتی ھەرێمی وەرگرت بە کڕینەوەی پشکەکانی لافارج و بڕیاری دا دەست بکات بە جێبەجێکردنی پرۆژەی ریسایکلینی تانجەرۆ لە سلێمانی کە بە وەبەرھێنانێکی قازانج نەویست سەیری دەکەین.”

.بۆچی تائێستا ڕیسایکلینی سلێمانی تەواو نەبوووە؟ .. غالب محەمەد و فاروق هۆڵدینگ یەکتر تۆمەتبار دەکەن

غالب محەمەد چی وتووە؟

 

غالب محەمەد لە پۆستەکەدا دەڵێت، پڕۆژەى ڕیسایکلینی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیای فاروق عۆڵدینگ بەڵام تائێستا پڕۆژەکەیان جێبەجێنەکردووە سەرباری ئەوەى 170 دۆنم زەوی بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە.

لەدوای ڕونکردنەوەکەى فاروق هۆڵدینگ، جارێکی تر غالب محەمەد وەڵامی ئەو کۆمپانیایەی داوەتەوە و جەختیکردووەتەوە، کە کۆمپانیاکە هۆکارن بۆ دەستپێنەکردنی پڕۆژەکە و بەو هۆیەشەوە ڕێژەی شێرپەنجە لە سنوری سلێمانی زیادیکردووە.

.

غالب محەمەد نوسیویەتی، “سەبارەت بە پڕۆژەی ڕیسایکلین خاشاکی سلێمانی، ئێمە لە 12ی تەموزی 2016، بەدواداچوونمان بۆ کردووە بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکە، بەڵام تا ئەو کات پرۆژەکە جێبەجێنەکراوە بە پاساوی خەرجنەکردنی دوو ملیارد دینار بۆ خزمەتگوزاری لە لایەن شارەوانیەوە، بۆیە کۆمپانیای لاڤارج ئامادەنەبووە پرۆژەکە دەست پێبکات، لەکاتێکدا پێویست بوو مانگی ئەیلولی 2015 پڕۆژەکە تەواو بکات”.

دەشڵێت، ئەوکات داوایان کردووە کۆمپانیای ناوبراو ناچار بکرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە لە ماوەیه‌كی دیاری کراودا، ئەگەرنا زەوییەکان وەربگیرێتەوە و دووبارە بە تەندەرێکی نوێ بدرێتەوە بە كۆمپانیایه‌كی تر كه‌ بتوانێت دروستی بكات، چونکە ئەمە پەیوەستە بە ژیان و تەندروستی پارێزگای سلێمانی..

.

بە وتەی غالب محەمەد، پاش ئەوەی کە پڕۆژەکە هەر جێبەجێنەکرا، لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوودا دوای سەردانیان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و شوێنی فڕێدانی خاشاک، بۆیان دەرکەوتووە کە هۆکاری دەستبەکارنەبوونی کۆمپانیای (لاڤارج) کە لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەی ناوبراوە پەسەندنەکردنی ئەو نوسراوانەیە کە تایبەتە بە پێدانی گوژمەی گرێبەستەکە بە بڕی  حەوت ملیۆن و 520 هەزار دۆلار.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەکردووە، بۆی دەرکەوتووە ئەو کۆمپانیا نایەوێت ئەو کارە جێبەجێ بکات و “کارێک دەکات بۆ ئەوەی کات بکوژێت، بەڵام هیچ گرنگ نیە لە لای کە ڕێژەی شێرپەنجە هەتا دێت زیاد دەکات و هەتا دێت ژینگەی سلێمانی مەترسیدار دەبێت بەهۆی دروست نەکردنی ئەم ڕیسایکلینە.

.بۆچی تائێستا ڕیسایکلینی سلێمانی تەواو نەبوووە؟ .. غالب محەمەد و فاروق هۆڵدینگ یەکتر تۆمەتبار دەکەن

ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لە شەش مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای سلێمانی، ڕۆژانە پێنج کەس توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، و هەموو ڕۆژێک شەش کەس جەڵدەی دڵ و دەماغ لێیداوە.

غالب محەمەد پارێزگاری سلێمانیش بە هۆکارێکی کێشەکە ناودەبات و جەختیشیکردووەتەوە: “داوامان کرد پێویستە کە پارێزگار بڕیار بدات یاخود داوابکات کە لە ماوەی مانگێکدا گرێبەستی پڕۆژەکە هەڵوەشێنرێتەوە و دووبارە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان پڕۆسەی تەندەرین بۆ پڕۆژەکە بکرێت و گرێبەست لەگەڵ کومپانیایەکی نیشتیمانی بکرێت.”

.

لە کۆتایی نوسینەکەیدا غالب محەمەد پرسیویەتی، ئێستا هاوڵاتیان بابەچاوی خۆیان بیبینن کامە پرۆژە تەواو کراوە؟ کێ لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە لەسەر ئەو کەمتەرخەمیانە؟ کێن ئەوانەی بۆبەرژەوەندی خۆیان گوێ بە ژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان نادەن لەپێناوی حیزب و کۆمپانیا؟

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل