Shadow Shadow

بۆچی بەپەلە پۆمپیۆ خۆی گەیاندە عێراق؟ “یان لەگەڵ ئێمە بن یان بێلایەن”

09:46 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئایار 2019
article image

ناس کورد

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشییەتدپرێس ڕایگەیاند، لە سەردانە بەپەلەکەیدا بۆ بەغدا، مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا داوای لە بەرپرسانى عێراق کردووە پشتگیری ئەمریکا بکەن لەدژى ئێران یاخود بێلایەنی خۆیان بپارێزن لە کێشەکەدا.

ڕۆژی 8ی ئایاری 2019، مایک پۆمپیۆ سەردانەکەى بۆ ئەڵمانیا دواخست و بەپەلە و بە سەردانێکى ڕانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە و بە پەلەى عێراقی بەجێهێشت.

.

زیاتر بخوێنەوە.. لە سەردانە بەپەلەکەیدا پۆمپیۆ چی بە بەرپرسانى عێراق وت؟ یان ئەمریکا یان ئێران [تایبەت]

.
ئاژانسی ئاسۆشییەتدپرێس ناوەڕۆکی سەردانەکەى پۆمپیۆی لە دوو بەرپرسی باڵای عێراقیەوە وەرگرتووە و نوسیویەتی، لە سەردانەکەیدا، پۆمپیۆ چەند زانیارییەکی هەواڵگریی سەبارەت بە هەڕەشەکانى ئێران بۆسەر هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق گەیاندووەتە بەرپرسانى باڵای حکومەت، بەڵام بە وتەى ئەو دوو بەرپرسە، پۆمپیۆ جۆری هەڕەشەکانى بە شاراوەیی هێشتووەتەوە.

ئەو ئاژانسە لە زاری چەند بەرپرسێکى ئەمریکییەوە دەڵێت، پۆمپیۆ بە عێراقییەکانى وتووە “دەبێت پشتگیری ئەمریکا بن دژی ئێران، ئەگەرنا دەبێت بێلایەن بن.”

ڕاشیگەیاندووە، “ئەمریکا نیازی لێدانی ئێرانی نییە، بەنیازیش نییە خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی کردەى سەربازیی، بەڵام ئەگەر هاتوو ئێران هەڕەشەی لە بەرژەوەندییەکانى و هێزەکانى ئەمریکا کرد بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، ئەوە زۆر بە توندی وەڵامی دەدەنەوە.”

لەلایەکی ترەوە، ئەیاد عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و سەرۆکى هاوپەیمانی وەتەنییە بە میدیا عێراقییەکانى وتووە، “سەردانەکەى پۆمپیۆ بۆ بەغدا دوای ئەوە هات دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل چەند وێنەیەکى دۆزینەوەى سەکۆی موشەکی بالستی ئێرانییان لە بەسرە داوا بە ئەمریکییەکان.”

دەشڵێت، “وێنەکان وێنەى مانگی دەستکردی نین و وێنەى کامێرای ئاسایین، بۆیە ئەمریکا ویستویەتى لێکۆڵینەوەى زیاتر لە بابەتەکە بکات، بۆیە پۆمپیۆ بە پەلە سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ عێراقییەکان قسەى کردووە.”

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل