fbpx
Shadow Shadow

بۆچی بەرهەم ساڵح نەیتوانی شەوی دووشەممە پرسی سەرۆکوەزیران یەکلابکاتەوە؟

11:58 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بڕیار بوو شەوی دووشەممەى ڕابردوو سەرۆککۆماری عێراق بابەتى ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ یەکلایی بکاتەوە و یەکێک لەو کەسانە دیاری بکات کە بەربژێر  بوون بەڵام ئەو پرسە دواکەوت.

.

زیاتر بزانە: شەوێکى یەکلاکەرەوە لە عێراق؛ بەرهەم ساڵح جێگرەوەی عەبدولمەهدى “دیاری دەکات”

.

لەو شەوەدا، سێ ناو لە گۆڕەپانى سیاسی عێراق تاوتوێ دەکران بۆ وەرگرتنى پۆستەکە کە پێکهاتبوون لە عەلی شوکری، ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار، محەمەد عەلاوی، وەزیری پەیوەندییەکانی پێشوو، مستەفا کازمی، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی عێراق.

.

لەبارەى هۆکاری دواخستنی ئەو پرسە، بەدر زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند، “شەوی دووشەممە لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانیوە بگەنە ڕێککەوتن لەسەر یەکێک لە کاندیدەکان، بۆیە سەرۆککۆماریش ناچار بووە بابەتەکە دوابخات.”

.

بەدر زیادی دەشڵێت، “بابەتی یەکلاکردنەوەى پۆستەکە دواخراوە تا کاتی گەڕانەوەى بەرهەم ساڵح لە سویسراوە کە بڕیارە یەک هەفتەى بخایەنێت”.

.

وتیشی، “سەرۆککۆمار ناتوانێت کەسێک ڕابسپێرێت کە لایەنە سیاسییەکان بەربژێری بکەن چونکە دەبێتەى جێگەى ناڕەزایی خۆپیشاندەران وقبوڵی ناکات.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، هێشتا هاوپەیمانێتی سائیرون سورە لەسەر ئەوەى دەستێوەردان ناکات لە بەربژێرکردنی هیچ کەسێک بۆ پۆستەکە.

.

وتیشی، “پێویستە سەرۆککۆمار جدیتر هەوڵ بدات بۆ یەکلاکردنەوەى بابەتەکە، چونکە ماوەى دەستوری حکومەتى کاربەڕێکەر کۆتایی هاتووە و وڵاتیش کەوتووەتە بۆشایی دەستورییەوە، ئەوە جگە لەوەى حکومەتى ئێستا ناتوانێت بڕیار بدات و یاسای بودجەى ڕەوانەى پەرلەمان بکات.”

.

شەوی ڕابردوو بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل