fbpx
Shadow Shadow

بۆچی ئەسعەد عێدانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتکرایەوە؟

18:58 پێنج شه‌ممه‌ 26 کانونی یەکەم 2019
article image

 

پاش ئەوەی بەرهەم ساڵح، ئەسعەد عێدانی، کاندیدی هاوپەیمانیی بەنای بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕەتکردەوە، ناس کورد هۆکاری ئەو ڕەتکردنەوەیە ئاشکرادەکات.

،

دوای ئەوەی هاوپەیمانیی بەنا، وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان، ناوی ئەسعەد عێدانی، وەک کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشکەشی سەرۆککۆمار کرد، بەڵام سەرۆککۆمار عیدانی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەیە لەوپێناوەدا دەستلەکاربکێشێتەوە.

،

ڕەتکردنەوەی عێدانی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە

،

هەر لەگەڵ ناوهێنانی ئەسعەد عیدانی بۆ ئەو پۆستە، خۆپیشاندەرانی عێراق، ڕەتیانکردەوە ڕازیبن بەوەی ناوبراو ئەو پۆستە وەربگرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زۆرینەی چالاکوانانی عێراق بە کەسێکی “گەندەڵی” دەزانن.

،

عیدانی یەکێکە لەو بەرپرسانەی زۆرترین جار لە  میدیاکانی عێراقدا ناوی بە “گەندەڵییەوە” بەستراوە و بەپێى سەرچاوەیەکى سیاسى بۆ ناس کورد، ئەوکاتەی نەیتوانى خۆى لەنێوان پۆستى پەڕلەمانتارى و پارێزگارى بەسڕەدا یەکلا بکاتەوە، هەوڵى داوە کەسێکى نزیکى خۆى بخاتە شوێنەکەى، دواتر بچێتە پەرلەمان، بەڵام نەیتوانیوە ئەوە بکات و لە شوێنەکەى خۆى ماوەتەوە.

،

هەر لە گەرمەى وازهێنان و جێنەهیشتنى پۆستى پاریزگارى بەسڕە لەلایەن عێدانیەوە، ڕائید فەریجى سەرۆکى ئەنجومەنى عەشایەرى پاریزگارى بەسڕە ئەوەى ڕاگەیاند، گومانى ئەوە دەکرێت عێدانى پۆستەکەى جینەهێڵێت و نەچێتە پەرلەمان، چونکە پاریزگارى بەسڕە دەسەڵاتى لەپاریزگارەکانى دیکە زیاترە، بەتایبەت لە بوارى گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا بازرگانیەکاندا، ئەوەش دەتوانرێت بۆ مەبەستى “گەندەڵى” سودى لێوەربگیردرێت.

 

 

،

“پارێزگارێکى  گەندەڵ و هێرشکەر”

بەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆى لەکۆتایى ساڵى 2018 ئەسعەد عێدانى پارێزگارى بەسڕە، لە ئۆتۆمبێلەکەى دادەبەزێت و دەیەوێت پەلامارى خۆپیشاندەرێکى شارەکە بدات، بەڵام لەلایەن پۆلیسێکى هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێگرى لێدەکرێت و بەرەو ناو ئۆتۆمبیلەکەى پاڵدەنرێت، ئەو کارەى پارێزگار کاردانەوەى توندى بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیاکانى پارێزگاکە بەڵام عێدانى پاساوى ئەو کارەى بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەو خۆپیشاندەرە جنێوى پێداوە، کە ئەوەش هێدەیتر عێدانی لای خۆپیشاندەران بێزراو کردووە.

،

هاوکات، مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ بەتۆمەتى تێوەگلان بە “گەندەڵى” و قۆرخکردنى پۆستە حکومییەکەى بۆ بەرژەوەندییە تایبەتەکانىی،  فراکسیۆنى ڕەوتى حیکمە هەوڵى کۆکردنەوەى واژووى ئەندامانى ئەنجومەنى دا بۆ ئەوەى لێپرسینەوەى لەگەڵ بکریت، بەڵام بەهۆى ئەوەى زۆربەى شیعەکان پشتیوانیان دەکرد و ئامادە نەبوون عێدانى بانگى لێپرسینەوە بکریت، لەهەوڵەکەیاندا سەرکەوتوو نەبوون.

،

عەلى شەداد فارس، سەرۆکى لیژنەى سامانە سروشتیەکان لەئەنجومەنى پارێزگاى بەسڕە لەسەر پشکی ڕەوتی حیکمە، لە ساتى هەوڵەکانى فراکسیۆنەکەیان بۆ لێپرسینەوە لە عێدانی، باسى لەوە کردبوو، هۆکار بووە بۆ نەناردنى ناوى چەند پلەیەکى وەزیفى کە وەک بەشى شارەکە بۆ دامەزراندن دیاریکراوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى گەشتێکى دەرەوەى وڵاتى کردووە و بێ دەربەست بووە لەپرسى خەڵکى.

،

شەداد باسى لەوەش کردووە، ئەو پاریزگارە زۆربەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کە تەندەریان بۆ دەردەچیت بۆ کاروبارە کارگیڕییەکان ڕەوانەى بانکى سیرفەى ئیسلامیان دەکات، کە لەلایەن ژنەکەیەوە بەڕێوە دەبرێت، ئەوەش وای کردووە زۆربەى بەڵیندەرەکان بۆ ڕەزامەندى بانکى ناوەندى پەنا ببەنە بەر ئەو بانکە.

،

چەند ڕۆژێکیش پیش ئێستا، لەڕاگەیەنراوێکدا عودەى عەواد پەڕلەمانتارى عێراق و خەڵکى شارى بەسڕە ڕایگەیاند، بەهۆى بارانبارینەوە لافاوێکى زۆر هەستاوە و زەرەر و زیانێکى زۆریشى لێکەوتووەتەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى بەهۆی کەمتەرخەمی پارێزگار و بوونی “گەندەڵی تێیدا” جێبەجێنەکراون و داواى لە دەستەى دەستپاکی عێراق کرد لیپێچینەوە لەو دۆسییەیە بکەن.

،

ئەو پەڕلەمانتارە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، بۆ ماوەى شەش مانگ زیاترە  گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکدا بۆ کڕینى 300 ماتۆڕى ئاو بەبڕى زیاتر لە شەش ملیار دینار کراو، بەڵام ئەو کۆمپانیایە نە نوسینگەى هەیە و نە بارەگاى دیارە و پێدەچێت وەهمى بێت.

،

دواى بەدواداچونیش دەرکەوتووە ئەو ماتۆڕانەى کە کڕدراون خراپ و بێکەڵکن، ئەمە جگە لەوەى سەرەڕاى تەرخانکردنى بودجەى بۆ کڕینى کەلوپەلى تایبەت بە ئاوەڕۆ، بەڵام بەبیانوى پێویست نەبوون ئەوانەش نەکڕدراون و لەئێستاشدا شارەکە بەدەست کێشەکانى لافاوەوە گیرى خواردووە.

،

“ئێرانى دۆست و دوژمنی خۆپیشاندەران”

،

زۆرێک لە چاودیران، پشتگیریکردنی عێدانی بۆ خۆپیشاندەران بە هەڵخەڵەتاندنی ناودەبەن و بەشێک لەچالاکانى بەسڕە باسیان لەوە کردووە عێدانى لەگەڵ میلیشیاکانى ئەو وڵاتەدایە کە خۆپیشاندەران دەکوژن و خۆپیشاندانەکان سەرکوتدەکەن و ئەو ناتوانێت دژى بەرژەوەندییەکانى ئیران بوەستێتەوە، بەڵکو نزیکە لە دەسەڵاتى ئاخوندەکانى ئەو وڵاتەوە.

،

چالاکانى بەسڕە پۆستێکى عێدانى یاد دەهیننەوە، کە ساڵى 2014 لە هەژمارى تویتەرەکەى بڵاوى کردووەتەوە، ئەویش وینەیەکى عەلى خامنەیى، ڕابەڕى باڵاى ئێرانە، کە ئەوەش نیشانەیەکە بۆ خۆشەویستی پاریزگارى بەسرە بۆ دەسەڵاتدارانى ئێران و ئەو پۆست و لێدوانانەشى کە لەسەر خۆیشاندانەکان بڵاوى دەکاتەوە بەلاى چالاکانى شارەکەیەوە بەشاردنەوەى دیوى ئەو ژوورانە هەژمار دەکەن کە پلانى سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکانى عێراقى تیدا دادەڕێژریت.

،

ئەسعەد عێدانى کێیە؟

،

ئەسعەد عەبدولئەمیر عەبدولغەفار عێدانى، ساڵى 1967 لەپارێزگاى بەسرە لەدایک بووە، سەرەتا ساڵى نەوەدەکانیش بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لەئەندازیارى ئەلیکترۆنیدا بەدەستهێناوە.

 

کوڕى سەرۆک عەشیرەتى عێدانە کە گەورەترین عەشیرەتى ناوچەى بەسڕەیە، دواى پرۆسەى ئازادى عێراق دەستى کردووە بە کارى بازرگانى و سیاسیى و ماوەیەک بەڕێوەبەرى بانکى ئیسلامى و بانکى سیرفەى عێراقى بۆ بازرگانى بووە لە ساڵى 2017وە کراوەتە پارێزگارى بەسڕە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل