Shadow Shadow

بۆچی ئاشتی هەورامی لە لیستى کاندیدەکاندا نەبوو؟

17:43 سێ شه‌ممه‌ 09 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، مەسرور بارزانی ئاشتی هەورامی لە لیستى کاندیدەکان بۆ کابینەى نۆیەمی حکومەتى هەرێم دەرهێناوە و بڕیارە کەسێکى تر لە شوێنەکەى دابنرێت.

.

ناس کورد لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی، ئاشتی هەورامی لە کاندیدبوون دورخراوەتەوە و بە دڵنیاییەوە جارێکی تر نابێتەوە بە وەزیر، ئەگەرنا وەزارەتى سامانە سروشتییەکان وەک وەزارەتێکى سەربەخۆ دەمێنێتەوە و کەسێکى تر دەکرێتە وەزیری وەزارەتەکە.

.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکرد، مەسرور بارزانی کەسێکى تری دیاریکردووە بەڵام لەئێستادا نایەوێت ئەو بابەتە بورژێنێت و لە ماوەى داهاتوودا کاندیدەکەى ئاشکرا دەکات.

.

هەرچەندە پێشتر لە میدیاکانەوە باس لەوە دەکرا کە ئاشتی هەورامی جارێکى تر کاندید دەکرێتەوە بۆ پۆستى وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڵام دوێنێ، 8ی تەموزی 2019، لیستى کاندیدەکان بۆ کابینەى نۆیەمی حکومەت پێشکەشی پەرلەمان کرا و تەنها پۆستى وەزیری سامانە سروشتییەکان بە بەتاڵی مابووەوە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل