fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

بۆچى کۆرۆنا بەڕێژەیەکى کەم وڵاتانى ئەفریقاى گرتووەتەوە؟

09:15 دوو شه‌ممه‌ 09 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

تۆمار نەکردنى حاڵەتى مردن بەکۆرۆنا و توشبونى تاڕادەیەکى زۆر سوک و لاواز و ڕێژەى کەم لەسەر ئاستى وڵاتانى ئەفریقا سەرسوڕمانى لەلاى زاناکان دروستکردووە کە ژمارەى دانیشتوانیان زیاتر لەملیارێک و 300 ملیۆن کەسن و لەزۆربەى وڵاتانى دەوروبەریان بڵاوبووەتەوە بەتایبەت وڵاتە عەرەبیەکان.

.

تا ئێستا لەوڵاتانى تۆگۆ و نەیجیریا و کامیرۆن و سەنیگال و باشورى ئەفریقیا تەنها یانزە حاڵەتى توشبون بەڤایرۆسى کرۆنا لەو وڵاتانەدا تۆمار کراوە، ئەوەش ڕادەکەى سوکە و جێی مەترسیى نین.

.

دواى ماوەیەکى کەم لەسەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەچین پسپۆڕانى بوارەکە هۆشداریاندا لە بڵاوبونەوەى کۆرۆنا بەناو وڵاتانى ئەفریقیادا ئەوەش بەهۆى ئەوەى چین پەیوەندییەکى توندوتۆڵى ئابورى لەگەڵ زۆربەى ئەو وڵاتانەدا هەیە و سیستمى تەندروستى وڵاتانى ئەفریقیاش لەبارنییە و دواکەوتووە.

.

بەپێى تویژینەوەیەکى گۆڤارى (زە لانسێتى) بەریتانی کە لەبارەى زەمینە ڕەخسانى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەوڵاتانى ئەفریقیدا ئامادەى کردووە، هەر یەکە لەوڵاتانى میسر و جەزائیر و باشورى ئەفریقیا باشتر دەتوانن مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا بکەن.

.

هەر یەکە لەپرۆفیسۆر سۆمبۆ ندنگۆ لەپەیمانگاى ئەفریقى بۆ توێژینەوەى تەندروستى و یزدان یزدانبا سەرۆکى نەخۆشیە درمەکان لەنەخۆشخانەیەکى پاریس پێیانوایە هۆکارى بڵاونەبوونەوەى کۆرۆنا بە بەربڵاوى لەئەفریقیا هێشتا دیار نییە بەڵام ڕەنگە کەشوهەوای کیشورەکە و وڵاتان ڕۆڵى هەبێت لەسنوردارکردنى ڤایرۆسەکە یاخود بڵاونەبونەوەى.

.

بەڵام ئەو گریمانەیە لەلایەن ڕۆدنى ئاد، پسپۆڕى نەخۆشیەکان لەزانکۆیەکى نەیرۆبیا لەکینیا ڕەتکراوەتەوە کە ژینگەى ئەفریقیا ڕێگرى لەڤایرۆسەکە بکات.

.

بەگوێرەى پێشبینیەکانى گۆڤارەکە ئەگەرى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەناو وڵاتانى ئەفریقیادا زیاتر لە وڵاتى کینیا ئەگەری بەربڵاوى ڤایرۆسەکەى تێدا هەیە ئەوەش بەهۆى دواکەوتووى سیستمەکەیى و چڕى و زۆرى ژمارەى دانیشتوانەکەیەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل