fbpx
Shadow Shadow

بۆچى موچە دابەشنەکرا.. کەى دابەشدەکرێت؟

16:00 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

دابەشکردنى موچەى مانگى هەشتى فەرمانبەران لە هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ دەستیپێنەکرد، لەکاتێکدا چاوەڕواندەکرا پڕۆسەکە دەستپێبکات، ناس کورد زانیویەتی، تائێستا وەزارەتی دارایی هیچ پارەیەکی نەخستووەتەسەر حسابی گەنجینەکان تا دەست بە دابەشکردنی موچە بکەن.

.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2019 دەبوو وەزارەتی پێشمەرگە وەک یەکەم وەزارەت موچەی مانگی هەشت وەربگرێت، بەڵام موچە دابەشنەکرا.

.

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی بە ناس کوردی وت “لە وەزارەتی داراییەوە هیچ شتێکمان پێنەوتراوە کە کەی موچە دابەشدەکرێت”.

.

بەهەمانشێوە، ئەردەڵان محەمەد، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی بۆ ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد، هەموو مانگێک پێشتر وەزارەتی دارایی ئاگادارییان دەکاتەوە ئەوکات دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت، بەڵام تائێستا لەهیچ شتێک ئاگادارنەکراونەتەوە و نازانن کەی دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

.

ناس کورد لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە گەنجینەی دووی سلێمانی ئەوەی زانیوە، تائێستا وەزارەتی دارایی هیچ بڕە پارەیەکى بۆ دابەشکردنی موچە نەخستووەتە سەر حسابی گەنجینەکان.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سبەینێ وەزارەتی دارایی، پارە بخاتە سەر حسابی گەنجینەکان، پێدەچێت ڕۆژی پێنجەشەممە دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت، بەڵام ئەوەش پیناچێت ڕووبدات و پێدەچێت بخرێتە دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، چونکە ڕۆژی یەکشەممە پشووی فەرمییە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل