fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بۆچى منداڵان توشى ڤایۆسی کۆرۆنا نابن؟

18:07 سێ شه‌ممه‌ 18 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

نزیکەى سێ مانگ بەسەر دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ ” COVID – 19 ” تێدەپەڕێت و تا ئێستا ئەوەى لەلایەن زۆرێک لە شارەزایان و دەزگاکانى هەواڵەوە تێبینى نەکراوە ئەوەیە کە لە زیاتر لە 60 هەزار کەس بە دەگمەن توشبووى منداڵى تێدایە.

.

بەپێى دوایین ئامار لەکۆى 73 هەزار و 438 توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هەزار و 875 کەسیان گیانیان لەدەستداوە، تائێستاش 11 هەزار و 165 کەسیش چاکبوونەوە و لەئێستادا ژمارەى ئەو توشبوانەى لە نەخۆشخانەکاندان 58 هەزار و 398 کەسن.

.

شارەزایان تائێستا هۆکارى ئەو ڕاستیە نازانن کە بۆچى ڕێژەى منداڵان زۆر کەم و دەگمەنە لەناو توشبوواندا و زیاتر لە نیوەى توشبووان تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 59 ساڵدایە و تەنها %10ى توشبووان تەمەنیان لەژێر 37 ساڵە هەروەها زۆر بە دەگمەن منداڵ دەبینرێت.

.

چەندین بیرۆکە سەبارەت بەو دیاردەیە هەیەو شارەزایانى بوارى تەندروستى ڕونکردنەوەیەکى ئاشکرایان پێ نییە، لەو بارەیەوە ئیان جۆنز، مامۆستاى زانستى ڤایرۆسەکان لە زانکۆى ریدینگى بەریتانى دەڵێت، هۆکارەکەى ئاشکراو ڕوون نییە، وا دەردەکەوێت منداڵان بەتەواوەتى لە ڤایرۆسەکە پارێزراون و ئەوانەشى توشبون زۆر کاریگەرى نییە لەسەریان.

.

زانایان بۆچونیان وایە، منداڵان توشى جۆرێکى ترى ئەو نەخۆشیە دەبن کە زۆر سوکە و نیشانەکانى توشبون تێیاندا دەرناکەوێت، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى کە کەسوکاریان پێیان نەزانن و نەیانبەنە نەخۆشخانە بۆیە هیچ حاڵەتێک لەناو منداڵاندا تۆمار ناکرێت.

.

سەبارەت بەم بۆچونە، ناتالى ماکدیرمۆت، مامۆستاى کۆلێژى لەندەن دەڵێت، ئەو منداڵانەى لەخوار تەمەنى پێنج ساڵانەوە لەگەڵ تازە پێگەیشتوان سیستمێکى بەرگریی بەهێزیان هەیە بۆ بەرگریکردن لەدژى ڤایرۆسەکە، ئەو تەمەنانە لەوانەیە ڤایرۆسەکە بچێتە لەشیانەوە، بەڵام نەخۆشیەکەیان سوکە و نیشانەکان تێیاندا دەرناکەوێت.

.

بەگوێرەى زانیاریەکان ئەوەش تەنها تایبەت نییە بە ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ کە لە چین بڵاوبوەتەوە و پێشتریش بۆ ڤایرۆسى “سارس” کە ساڵى 2003 هەر لەو وڵاتە بڵاوبوویەوە و بووە هۆى کوشتنى 800 کەس لە کۆى 8000 توشبوو، ڕێژەى منداڵ تێیاندا زۆر کەم بوو.

.

لەساڵى 2007 ناوەندى کۆنتڕۆڵکردنى ژینگەى ئەمریکى ئەوەى ئاشکراکردبوو کە 135 منداڵ توشبووى ڤایرۆسى “سارس” بوون، بەڵام هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدان لەناو منداڵان و گەنجان تۆمار نەکراوە.

.

ناتالى ماکدیرمۆت دەڵێت، لەپێشدا بڕوا وابوو کە هۆکارەکەى ئەوەیە لەکاتێکدا ڤایرۆسەکە بڵاوبویەوە خوێندنگاکان پشوویان بوو، بۆیە رێژەى توشبووى منداڵ دەگمەنە هەروەها دایکان و باوکان لەهەموو کەس زیاتر منداڵەکانیان دەپارێزن و لە توشبوان دوریان دەخەنەوە، بەڵام لەگەڵ تەشەنەسەندنى بڵاوبنەوەى ڤایرۆسەکە و زۆربونى توشبوان دەرکەوت ئەو بیرۆکەیە هەڵەیە.

.

بەپێى راپۆرتەکان زۆرینەى ئەو کەسانەى بارودۆخیان خراپە ئەوانەن کە کێشەیان لە سیستمى بەرگریدا هەیەو نەخۆشى درێژ خایەنیان هەیە، وەک شەکرە و نەخۆشى دڵ ئەو جۆرە کەسانە زیاتر مەترسى توشبوونیان لەسەرە، بەپێى زانیاریەکانیش نیوەى ئەو کەسانەى لە نەخۆشخانەى جینینتان لە چین لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوەو توشبووى ڤایرۆسەکەن ئەوانەن کە نەخۆشى درێژ خایەنیان هەبووە.

.

ئیان جۆنز لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەو نەخۆشیانەى کە لە سیەکان دەدەن و کۆرۆناش یەکێکە لەوانە زیاتر توشى ئەو کەسانە دەبن کە سیستمى بەرگریان لاوازە لە بنەڕەتدا، ئەوەش بۆ ئەنفلۆنزا و نەخۆشیەکانى ترى تایبەت بە دەزگاى هەناسەدان راستە.

.

سەبارەت بەوەى کە منداڵان ئەو چینەن کە زۆرترین ڤایرۆس دەگوازنەوە و بە گوازەرەوەى ڤایرۆس ناسراون دەڵێت، منداڵ ئەو چینەن کە زۆرتر ئەگەرى توشبوون بە ڤایرۆسیان هەیە بۆیە پێشبینى کرا کە رێژەیەکى زۆرى توشبوان و مردوان منداڵ بن، بەڵام بۆچونەکە بە شێوەیە نەبوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل