Shadow Shadow

بۆچى كتێبى “شایه‌تحاڵه‌كانى ئه‌نفال” وەرگێڕدرا بۆ زمانى فارسى؟

22:54 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

زنجیره‌ كتێبى “شایه‌تحاڵه‌كانى ئه‌نفال” بۆ سه‌ر زمانى فارسى وەرگێڕدرا، نوسه‌رى كتێبه‌كه‌ش دەڵێت، یه‌كێك له‌ مه‌به‌سته‌كانى وه‌رگیڕانى ئه‌و كتێبه‌ كه‌ باسى جینۆسایدی كورد ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ ڕێگرى بكرێت له‌و پلانه‌ى كه‌ ده‌وڵه‌تى ئێران بۆ دژایه‌تى خه‌ڵكى هەرێمی کوردستان زه‌مینه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ڕه‌خساندووه‌.

عارف قوربانی، نوسه‌رى زنجیره‌ كتێبى ( شایه‌تحاڵه‌كانى ئه‌نفال ) به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند، “سێ به‌رگى كتێبه‌كه‌م پێش ڕووخاندنى سه‌دام چاپكراون و به‌ مه‌به‌ست به‌رگى چواره‌مم هێشته‌وه‌ بۆ دواى ڕوخاندنى سه‌دام و له‌و سێ به‌رگه‌دا چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ به‌شێكى زورى ئه‌و ئه‌نفالكراوانه‌دا ئه‌نجامداوه‌ كه‌ برابوونه‌ زیندانه‌كانى تۆپزاوا و دوبز و نوگره‌ سه‌لمان و تكریت و دواتر به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه‌ بوبێت ئازاد كراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكى زۆرى به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنت و وێنه‌ى ئه‌نفالكراوانم كه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌ تێدا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.”

بۆچى كتێبى "شایه‌تحاڵه‌كانى ئه‌نفال" وەرگێڕدرا بۆ زمانى فارسى؟

نوسه‌رى زنجیره‌ كتێبه‌كه‌ى ئه‌نفال وتیشى، “به‌رگى چواره‌میشم هێشته‌وه‌ بۆ دواى كه‌وتنى سه‌دام ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى تێگه‌یشتن له‌دیوى ناوه‌وه‌ى ئه‌نفال كه‌ تاڕاده‌یه‌ك ئێمه‌ له‌و ڕوداوانه‌مان نه‌ده‌زانى كه‌ چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك ڕویانداوه‌ و به‌شاراوه‌ى مابویه‌وه‌ و به‌هۆى شایه‌تحاڵه‌كان و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كه‌وه‌ شتێكمان ده‌رباره‌ى ئه‌نفال ده‌زانى به‌ڵام دواى كه‌وتنى سه‌دام و به‌رده‌ستكه‌وتنى به‌ڵگه‌ و شایه‌تحاڵه‌كان  له‌گه‌ڵ چه‌ند شایه‌تحاڵێكى عه‌ره‌ب و كورد كه‌ ئاگادارى ورده‌كارى ناوه‌وه‌ى  تاوانه‌كه‌ بوون چاوپێكه‌وتنم كردووه‌.”

له‌ ئێستاشدا هه‌ر چوار به‌رگى كتێبه‌كه‌ كتێبه‌كه‌ چاپكراوه‌ و له‌لایه‌ن وه‌رگیڕێكى شاره‌زاوه‌ به‌ناوى مورته‌زا مورادى كارى وه‌رگێڕانى بۆ كراوه‌ و له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كى ئێرانیه‌وه‌ له‌تاران چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ به‌نێو خوێنه‌ران و كتێبخانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا.

.

قوربانى مه‌به‌ستى له‌ وه‌رگیڕانى كتێبه‌كه‌ى بۆ سه‌ر زمانى فارسی دوو مه‌به‌ست بووه‌، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كى خه‌ڵكى زۆر به‌ فارسى ده‌خویێننه‌وه‌ و قسه‌ش ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستى دووه‌میشى به‌وته‌ى قوربانی، “ئێستا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئێرانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ست و پلان زه‌مینه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ دژایه‌تیكردنى خه‌ڵكى كوردستانى باشور خۆش ده‌كرێت، ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌و كتێبانه‌وه‌ خه‌ڵكى ئێران به‌تایبه‌تى فارسه‌كان ئاشناى ئه‌وه‌ ببن كه‌ چۆن تاوان له‌لایه‌ن ڕژێمى پێشووه‌وه‌ و له‌ په‌راوێزى شه‌ڕى ئێران عێراقدا ڕووبه‌ڕووى كورد كراوه‌ته‌وه‌.”

بۆچى كتێبى "شایه‌تحاڵه‌كانى ئه‌نفال" وەرگێڕدرا بۆ زمانى فارسى؟

قوربانى ئه‌وه‌شى ووت”به‌ وه‌رگێڕانى زنجیره‌ كتێبه‌كه‌ ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵیم ئێمه‌ میله‌تێكین پێنج جار جینۆساید كراوین و لانیكه‌م له‌ ئێمه‌ تێبگه‌ن هه‌ردوو میله‌ت وه‌كو یه‌ك هاوقوربانین.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل