fbpx
Shadow Shadow

بۆچى كارداشیان و ئه‌ستێره‌كان داواى ئازادكردنى تۆمەتبارێکى ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ژنێك و كوشتنى دەکەن؟

11:33 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دادگاى ویلایه‌تى ته‌كساس بڕیارى له‌سێداره‌دان بۆ تۆمه‌تبارێكى ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ژنێك و دواتریش كوشتنى ڕاگرت، کە له‌لایه‌ن ڕاى گشتی و ئه‌ستێره‌ دیاره‌كانى ئه‌مریكاوه‌ پشتیوانى كراوه‌ بۆ ئەوەى سزاکەى بەسەردا جێبەجێنەکرێت.

.

به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر و پاشان كوشتنى ژنێك بۆ ماوه‌ى 21 ساڵ و له‌ 1996 ه‌وه،‌ کەسێک بەناوى ڕۆدنیى ڕێد زیندانى كراوه‌ و بڕیار بوو 20 ى ئه‌م مانگه‌ بڕیارى دادگا كه‌سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌ دانه‌ به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت به‌ڵام سزاكه‌ ڕاگیراوه‌.

.

دواى ده‌رچونى سزاكه‌ش بۆ له‌سێداره‌دانى له‌ڕێگه‌ى ئێنته‌رنێته‌وه‌ نزیكه‌ى سێ ملیۆن هاوڵاتى ئه‌مریكى داوكارییه‌كیان بۆ لێخۆشبوونى ڕۆدنیى واژۆ كرد كه‌ له‌نێویاندا چەند ئەستێرەیەکى ئەمریکى وەکو كیم كارداشیان ئەکتەر و نمایشکارى جلوبەرگ، ریهانا گۆرانیبێژ، جیجى حەدید نمایشکارى جلوبەرگى تێدا بوو.

.

كاتێك ژنێك به‌ناوى ستیتى ستایتس له‌ته‌مه‌نى 19 ساڵیدا كوژراوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ى له‌نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ پاش پشكنینى دادوه‌رى ده‌ركه‌وتووه‌ پێش كوشتنه‌كه‌ى كه‌سێك سێكسى له‌گه‌ڵدا كردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێى ئه‌و تۆه‌وه‌ى له‌منداڵدانى ستیسى به‌جێماوه‌.

.

تۆمه‌ته‌كه‌ ئاڕاسته‌ى ڕۆدنى ڕه‌ش پێست كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش دانیبه‌وه‌داناوه‌ كه‌ ڕۆژێك پێش ڕوداوه‌كه‌ به‌ڕه‌زامه‌ندى خۆى ئەوکارەى له‌گه‌ڵدا كردووه‌ و تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌و ژنه‌ى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام لیژنه‌ى پزیشكان كه‌ له‌سپى پێسته‌كان پێكهاتووه‌ ئه‌وه‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك تۆه‌وه‌كه‌ بمێنیته‌وه‌ به‌ڵكو له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا له‌ناو ده‌چێت.

.

به‌پێى وته‌ى شایه‌تحاڵه‌كان كه‌ له‌پڕۆسه‌ى دادگاى كردنه‌كه‌ى ڕۆدنیى دا ئاماده‌بوون و زانیاریان به‌میدیاكان داوه‌ پاش چه‌ند سالێك دواى زیندانیكردنى ئێستا به‌ڵگه‌ى بێ تاوانى ڕۆدنیى به‌ده‌ستخراون و پزیشكان پێیانوایه‌ تۆوى پیاو له‌نێو منداڵاندانى ژناندا بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌مێنیته‌وه‌ و له‌پشكنیندا ده‌رده‌چێت.

.

لەئێستادا گومانى كوشتنه‌كه‌ خراوەتە سه‌ر كه‌سێكى تر كه‌ ده‌ستگیراندار بووه‌ له‌گه‌ڵ ستیسى دا و پاش ماوه‌یه‌ك به‌هۆى تۆمه‌تێكه‌وه‌ زیندانى كراوه، ئەو کەسە‌ له‌لاى زیندانیه‌كى هاوڕێى دانیبه‌وه‌داناوه‌ كه‌ ئه‌و ستیسى كوشتووه‌، بۆیە دواى 21 خەریەکە ئاڕاستەى دۆسیەکە دەگۆڕێت و بێتاوانى ڕۆدنیى ڕێد دەسەلمێنرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل