fbpx
Shadow Shadow

بۆچى قوباد تاڵەبانی ئامادەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران نەبو؟

17:23 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هۆرڤان رەفعەت

قوباد تاڵەبانى لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بەشداری نەکرد، لە بەدواداچوونێکى ناس کورد دەرکەوتووە هۆکارى ئامادەنەبوونى ئەوەیە جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێم لە دەرەوەى وڵاتە.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019، کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو، تیادا هەریەکە لە مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنەکە و سەرجەم وەزیرەکان بەشداربوون، بەڵام قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارنەبوو، لەوبارەیەوە سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانى بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “قوباد تاڵەبانی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە”.

,

سەبارەت بە هۆکارى گەشتکردنى بۆ دەرەوە، سەمیر هەورامى وتى: “جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێم بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری زانکۆی ئەمریکی بەیروت چووەتە پایتەختی لوبنان، بەو هۆکارەش نەیتوانیوە بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بکات”.

,

سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشکرد: “بڕیارە تاڵەبانی لەو دیدارەی زانکۆی ئەمریکی بەیروتدا وتارێک پێشکەش بکات و باس لە ڕەوشی ئەمنی و ئابوری هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بکات، هەروەها لە وتارەکەیدا باس لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش دەکات لە ناوچەکە”.

,

بەگوێرەى ئەوەى وتەبێژەکەى باسى لێوەکرد، قوباد تاڵەبانی بە بانگهێشتی فەرمی وەک جێگری سەرۆکوەزیرانى هەرێم بانگهێشتى ئەو دیدارە کراوە، بڕیاریشە چاوى بە چەند بەرپرسێکى باڵاى ئەو وڵاتە بکەوێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل