fbpx
Shadow Shadow

بۆچى حكومه‌تى عێراق، خه‌رجى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كه‌ى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌مى نه‌گرته‌ ئه‌ستۆ؟

11:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

نوسه‌رێكى عێراقى چیرۆكێكى جیاواز له‌باره‌ى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌مه‌وه‌ دەگێڕێتەوە و باسى ئه‌وه‌ ده‌كات كاتێك كه‌ نه‌خۆش بووه‌ بۆ خه‌رجى چاره‌سه‌ره‌كه‌ى داواى پاره‌ى له‌وه‌زیرى دارایى كردووه‌ به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ى ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ و پێیوتراوه‌ له‌سه‌ر موچه‌ى مانگانه‌ت خەرجی چاره‌سه‌ركردنت بگره‌ ئه‌ستۆ.

.

خالید قه‌شتینى له‌وتارێكیى دا كه‌ له‌ڕۆژنامه‌ى شه‌رقلئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، باسی لە ڕووداوێکی مێژوویی کردووە، كاتێك مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌  سه‌رۆكى عێراق بووە و نه‌خۆشكه‌وتووه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنى پێویستى به‌سه‌ردانى وڵاتانى ڕۆژئاوا ده‌بێت و بەڵام هیچ خه‌رجیه‌كى له‌به‌رده‌ستتدا نابێت بۆیه‌ له‌ ساسۆن حه‌سقیلى وه‌زیرى دارایى وڵات  كه‌ پیاوێكى جولەکە بووه‌، داوا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بڕه‌ پاره‌یه‌كى بۆچاره‌سه‌ر كردنى نه‌خۆشیه‌كى بۆ خه‌رج بكه‌ن.

.

نوسه‌رەکە ئاماژه‌ى بەوەكردووه‌، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێى كردنى داواكه‌ى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ، وه‌زیرى دارایى ڕاوێژى به‌وه‌زیره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران كردووه‌، له‌كۆتاییدا بڕیاردراوه‌ هیچ پاره‌یه‌كى بۆ خه‌رج نه‌كرێت به‌ڵكو له‌موچه‌ و ده‌رماڵه‌ى مانگانه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى وه‌كو هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى ئاسایى خه‌رجى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كى بگرێته‌ ئه‌ستۆ.

.

له‌درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا، خالید قه‌شتینى نوسیویه‌تى، هه‌ر له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ى مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ، تۆفیق سویدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وتویه‌تى :” ئه‌گه‌ر مه‌لیك بۆ گه‌شتێكى فه‌رمى وڵات سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌ره‌وه‌ى بكردایه‌ ئه‌وكات ئاماده‌ بوون خه‌رجیه‌كه‌ى بگرنه‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه‌ى ئێستاى پرسێكى تایبه‌ته‌ به‌ته‌ندروستیه‌وه‌ ده‌بێت خۆى بیگرێته‌ ئه‌ستۆى. ”

.

بەپێی گێڕانەوەی نوسەرەکە، پاشماوه‌یه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ ده‌كات و ده‌بێنیت بارودۆخى ته‌ندروستى باش نیه‌ و خه‌مگینه‌، به‌سه‌رۆك وه‌زیران ده‌لێت ئێوه‌ خه‌رجى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌ به‌ڵام قازى حاجى عه‌لى شه‌وافى لیواى به‌سڕه‌ به‌منزیكانه‌ 15 باخى خورماى كڕیوه‌ و ئه‌وه‌ش به‌پاره‌یه‌كى كه‌م ده‌ستناكه‌وێت.

.

خالید قه‌شتینى ئه‌وه‌شى نوسیوه‌، قسه‌ى نێو خه‌ڵكى ئه‌وه‌بووه‌ لیواى به‌سڕه‌ به‌ ڕه‌شوو و دزى ئه‌و باخانه‌ى كڕیوه‌ و مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ نه‌یویستوه‌ خۆى به‌و به‌راورد بكات به‌ڵكو وتویه‌تى :” نامانه‌وێت وڵات به‌و شێوازه‌ له‌گه‌نده‌ڵى دابمه‌زرێنین”

.

نوسه‌ر له‌كۆتایى وتاره‌كه‌یى دا ڕونیشى كردووه‌ته‌وه‌ عێراق له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه‌ گه‌نده‌ڵى بۆماوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كاندا باوبووه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى سه‌ردانى سویسراى كرد و هه‌ر له‌وێش كۆچى دواییكرد، ته‌نها ته‌رمه‌كه‌یان له‌سه‌ر خه‌رجى وڵات عێراق هێنایه‌وه‌.

.

مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى كوڕى حوسێنى عه‌لى هاشمى، ساڵى 1883 له‌دایك بووه‌ و ساڵى 1921 كراوه‌ته‌ یه‌كه‌مین مه‌لیكى عێراق و ساڵى 1933 به‌نه‌خۆشیى كۆچى دواییكردووه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل