Shadow Shadow

بۆچى بەشێکى زۆرى هاوڵاتیانى کورد مێژووى لەدایکبوونیان 1ى تەموزە؟

19:28 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەشێکى زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، لە پێناسەکانیاندا 1ى تەموز وەک مێژووى لەدایکبوونیان دیاریکراوە و تەنانەت وەک تەنز وتراوە (نیوەى کورد لە 1ى تەموزدا لەدایکبوون).

.

فازڵ فایەق، بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”زۆربەی ئەو کەسانەی لە پێناسەکانیاندا مێژووى لەدایکبونیان بە 1ى تەموز دیاریکراوە، ئەو کەسانەن کە لە ساڵانی پێش 1970 لە دایکبوون”.

.

وتیشی، پێش ساڵانی حەفتاکان نەخۆشخانەکانی لە دایکبوون  لەزۆربەی شارەکان و قەزاکانی هەرێمی کوردستان نەبووە یاخود کەمبوون، خەڵکیش ناچاربووە لە ماڵەوە منداڵیان بێت.

.

بەوتەى بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی، زۆربەی ئەو منداڵانەی کە لە ماڵەوە  لە دایکبوون بەڵگەنامەی لە دایکبوونیان بۆ دەرنەکراوە و بەو هۆیەوە لەکاتی دەرکردنی پێناسەی باری شارستانی گرفتیان بۆ درووست بووە.

.

ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ چارەسەرکردنى گرفتی ئەو ژمارە زۆرەی هاوڵاتیانی عێراق، حکومەتی عێراق لە ساڵی 1972 یاسای شارستانی ژمارە 65ى دەرکردووە و بەگوێرەى یاساکە هەر کەسێک مانگ و ڕۆژی لە دایکبوونی نەبووبێت، لە پێناسەکەیدا 1ى تەموزى بۆ تۆمار کراوە و بەو هۆیەش هاوڵاتییەکی زۆر مێژووى لە دایکبوونیان بە 1ى تەموز، تۆمار کراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل