fbpx
Shadow Shadow

بۆلیۆد فیلمێک لەسەر (فڕۆکەوانە هندیە دیلەکە) بەرهەمدەهێنێت

22:42 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد –

دەرهێنەرێکی بۆلیۆد بڕیاریداوە فیلمێکی سینەمایی لەسەر ئەو فڕۆکەوانە هندیە بەرهەمبهێنێت کە ئەمساڵ لەلایەن پاکستانەوە دوای تێکشکاندی فڕۆکەکەی بە دیل گیرا.

.

ئەمڕۆ (شەممە، 24ی ئابی 2019) میدیاکانی هندستان بڵاویانکردەوە “فیفیک ئۆوبری، دەهێنەری ناوداری هندستان بڕیاریداوە فیلمێکی سینەمایی لە چیرۆکێکی ڕاستەقینە و ڕوداوێکی نوێی سیاسی نێوان وڵاتەکەیی و پاکستان بەرهەمبهێنێت بۆ ئەوەی لەڕێگایەوە کێشەکانی نێوان هندستان و پاکستان باس بکات کە لە ڕوداوەکەدا 40 سەربازی هندی کوژران و هەروەها فڕۆکەوانێکی هندیش بە دیل گیرا”.

.

بەگوێرەى میدیاکانى ئەو وڵاتە، فیفیک ئۆوبری، وتوویەتى “فیلمەکە لە بیرۆکەی ئەو ڕوداوە ڕاستەقینە وەرگیراوە کە تیایدا “ئابهیندان فرتهما”ی فڕۆکەوانی هندی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاکستانەوە بە دیل گیرا و  لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا و دوای تێکشکاندنی فڕۆکەکەی کە بۆ بۆردومانی پاکستان فڕى بوو بەڵام دواتر پاکستان بۆ نیشاندانی نیازپاکی خۆی بۆ ئاشتی فڕۆکەوانەکەی ڕادەستی هندستان کردەوە”.

.

ڕۆژی 27ی شوباتی 2019 دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پاكستان رایگه‌یاند “دوو فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ هندستانی‌ خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانێکی‌ به‌دیل گرتووه‌”، ئاڵۆزیی لەنێوان هندستان و پاکستان دروست بوو.

.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هندستان ئاماژەی بەوەدا “فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگی‌ سه‌ر به‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ پاكستانی‌ خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌یه‌كی‌ جۆری‌ “میك-21″یشی‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ پاكستانه‌وه‌ خراوه‌ته ‌خواره‌وه”‌.

.

لە کاتێکدا خەریکبوو پەیوەندییەکانی هندستان و پاکستان بەتەواوی ئاڵۆز دەبوو، عومران خان، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان به‌ڵێنیدا وه‌ك نیازپاكییه‌ك به‌رامبه‌ر هندستان، رۆژی (هه‌ینی، 29ی شوباتی 2019 )، “ئابهیندان فرتهما”فڕۆكه‌وانه‌ هندییه‌كه،‌ ئازاد بكات.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل