fbpx
Shadow Shadow

بۆسنە 50 هاوڵاتی عێراقی گەڕاندەوە بۆ تورکیا و هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

11:35 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پۆلیسی سنوریی بۆسنە و هەرسک 50 هاوڵاتی عێراقی گەڕاندەوە بۆ تورکیا دوای ئەوەى گومانی لە هۆکار و ئامانجی گەشتەکەیان کردبوو.

.

ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە ڕۆژی پێنجشەممە، 26ی ئەیلولی 2019، لە تورکیاوە و بە ڕێگای یاسایی ڤیزای گەشتیاری گەیشتبوونە فڕۆکەخانەى ساراجیڤۆی نێودەوڵەتی لە بۆسنە و هەرسک.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی بۆسنە، ئەفسەرانی پۆلیسی سنوریی لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری گەشتکردنی ئەو 50 عێراقییە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانە ویستوویانە بە ڤیزای گەشتیاری بگەنە بۆسنە و لەوێوە بە ڕێگای وشکانی دەربازی وڵاتی کرواتیا ببن کە بەشێکە لە یەکێتى ئەوروپا.

.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەرجەم ئەو گەشتیارە عێراقییانە لە فڕۆکەخانەى ساراجیڤۆوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەى ئەستەنبوڵی تورکیا کە سەرەتا لێوەی هاتوون.

.

لەلایەکی ترەوە و لە هەمان ڕۆژدا، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی کۆچبەران لەکاتی هەڵمەتی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنیان، هەشت کۆچبەر برینداربوون کە دەیانویست هەڵبێن.

.

پۆلیسی بۆسنە ڕایگەیاند، “شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵهاتووە و سەرجەم کۆچبەرە بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.”

.

ماوەى دوو ساڵە بەشێک لە کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا هەوڵ دەدەن لە ڕێگەى وڵاتی بۆسنە و هەرسکەوە خۆیان دەربازی وڵاتی کرواتیا بکەن کە بەشێکە لە یەکێتى ئەوروپا و لەوێشەوە بەرەو وڵاتانى تری یەکێتییەکە بچن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل