fbpx
Shadow Shadow

دوا وادەی بۆ چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دیاریکرد

بۆرێس جۆنسۆن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی بەریتانیا ڕاسپێردرا

18:13 چوار شه‌ممه‌ 24 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بۆرێس جۆنسۆن لە لایەن شاژنی بەریتانیاوە ڕاسپێردرا کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت و جێگەی تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە بگرێتەوە.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەمموزی 2019، بۆرێس جۆنسۆن پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی بەریتانیای وەرگرت و لە لایەن شاژنی ئەو وڵاتەوە ڕاسپێردرا کابینەکەی پێکبهێنێت.

.

جۆنسۆن لە یەکەم وتاریدا وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن بۆ چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا.

.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد دوا وادە بۆ دەرچوون لە یەکێتیەکە 31ی تشرینی یەکەم دەبێت، جۆنسۆن یەکێکە لەو سەرکردانەی کە بەبێ ڕێککەوتنیش پشتیوانی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات.

.

وتیشی ئێستا قۆناغێکی نوێ بۆ بەریتانیا هاتووەتە پێشەوە و وتی ئەرکی هێزە ئەمنیەکان باشتر دەکات بۆ پاراستنی بەریتانیاکان لە هەر مەترسییەک.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل