Shadow Shadow

بۆردوومانکردنی کۆگاکانی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت

10:14 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، پرسی بۆردوومانکردنی کۆگاکانی حەشدی شەعبی، بابەتی سەرەکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەبێتلە دوای کۆتایی پشووی وەرزی یاسایی پەرلەمان هەوڵیش دەدرێت ئەو پرسە بە نێو دەوڵەتی بکرێت.

.

عەباس علێوی، پەرلەمانتاری لیستی سائرون لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: “داواکارییەکی زۆر لە ناو پەرلەمانی عێر اق هەیە بۆ ئەوەی دانیشتنێکی تایبەت و  بە پەلە ئەنجامبدرێت بۆ تاوتوێکردنی پرسی بە ئامانجکردنی کۆگاکانی حەشدی شەعبی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە.”

.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو پێنج جار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی کۆگا و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار و بەغدا کراوە، بەرپرسانی حەشد ئیسرائیل بە ئەنجامدەری ئەو بۆردوومانانە دەزانن.

.

عەباس علێوی وتیشی: کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق،هەر لە ئەنجامی ئەو داواکاریانەدابووە کە لە دوایشدا سەرۆکایەتییەکان کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرکردەکانی حەشدی شەعبیشدا کرد.

.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەشکردوەتەوە ، داوا لە حکومەت دەکەنڕێکارەکانی خۆی بگرێتەبەر بۆ بەنێو دەوڵەتێکردنی ئەو پرسە ئەویش لەڕێگەی نەتەوەیکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە.

.

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل