fbpx
Shadow Shadow

بۆردوومانکردنى چەند ناوچەیەکى ڕۆژئاواى کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەردەوامییان هەیە

16:43 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەى سەرۆککۆمارى تورکیا دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى لەنێو خاکى سوریا ڕاگەیاند، فڕۆکەکانى تورکیا چەند ناوچەیەکى ڕۆژئاواى کوردستان بۆردوومان دەکەن.

,

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هاوار نیوز، فڕۆکەکانى سوپاى تورکیا بۆردوومانى ناوچەکانى سنورى شارۆچکەى عەین عیسا و شارى گرێسپی و سەرى کانیان کردووە.

,

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستانیش باس لەوە دەکەن، بۆردوومانەکان لەلایەن فڕۆکەى جۆرى ئێف-16وە ئەنجامدراون کە سەر بە سوپاى تورکیان.

,

بەگوێرەى ئەو ڤیدیۆیانەشى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، بەشێکە لە خەڵکانى ئەو ناوچانەى دەکەونە نزیک سنورى تورکیا لە باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا لە هەوڵدان ناوچەکە جێبهێڵن.

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل