fbpx
Shadow Shadow

بۆردومانی بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە ئەلبوکەمالی سوریا کرا

08:49 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕوانگەى سوریا ڕایانگەیاند، ژمارەیەک فڕۆکەی نەناسراو هێرشانکردە سەر چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە سەر سنوری نێوان عێراق و سوریا.

.

ئەمڕۆ هەینی ، 10ى کانونی دووەمی 2020، ڕوانگەى سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ژمارەیەک فڕۆکەی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک بارهەڵگر لە ناو سەربازگەیەکی حەشدی شەعبیدا لە ئەلبوکەمال”.

.

دەشڵێت، زانیارییەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە ئەو بارهەڵگرانە چەکی ئێرانی جۆراوجۆریان گواستووەتەوە بۆ چەکدارانی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە.

.

دەشڵێت، “هێرشەکەی زیانی گیانی هەبووە و ژمارەیەک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی تێدا  کوژراوە.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “پێش بۆردومانەکە، ژمارەیەک فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەکە جوڵاونەتەوە کە چەندین بنکە و بارەگای گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی تێدایە وەک حزبوڵا و چەند گروپێکی چەکداریی عێراقی.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل