Shadow Shadow

"تۆڕى گواستنەوەى ئاوى خواردنەوەى ناوچەکەى تێکداوە"

بۆردومانه‌كه‌ى توركیا زیانى 17 ملیۆن دینارى به‌ فه‌رمانگه‌كانى ئامێدى گه‌یاندووه‌

14:44 پێنج شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- عه‌مار میرداڤى

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2019، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی قەزای ئامێدی و گوندی سەرگەلییان کرد، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی ئامێدیش ده‌ڵێت، ته‌نها ئه‌و زیانه‌ى به‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان كه‌وتووه‌ 17 ملیۆن دیناره‌.

.

لەبارەى زیانەکانى ناوچەکە ئه‌ڤراز حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامێدی به‌ ناس كوردی ڕاگەیاند: “بۆردومانه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ بۆ سه‌ر سنوری قه‌زای ئامێدی زیانی زۆر بەدواداهاتووە، زیانه‌كانیش به‌ر كه‌رتی حكومی و تایبه‌ت  كه‌وتون‌، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ موڵكیه‌تى شاره‌وانى به‌بڕى حەوت ملیۆن و 500 هه‌زار دینار، فه‌رمانگه‌ی ئاو به‌بڕى حەوت ملیۆن دینار، فه‌رمانگه‌ی كاره‌با به‌بڕى دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار زیانیان به‌ركه‌وتوه‌، كه‌ كۆى گشتى زیانه‌كان گه‌یشتۆته‌ 17 ملیۆن دینار”.

.

سەرۆکى شارەوانى ئامێدى ئەوەشى ئاشکراکرد، بۆری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ماڵانى چه‌ند گوندێك شكاوه‌ و تۆڕی دابه‌شكردنی ئاو تێكچووه‌، له‌ ئێستاشدا چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئامێدی و سه‌رسه‌نگ و قه‌دش بێ ئاون، تیمه‌كانیان سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاوه‌كه‌ن.

.

“جگه‌ له‌وه‌ش بۆردومانه‌كان‌ زیانى به‌ ڕێگای نێوان ئامێدی و دهۆك گه‌یاندووه،‌ کە پانتایی 250 مه‌تر چوارگۆشه‌ی وێران کردووە”، ئه‌ڤراز حه‌سه‌ن واى وت.

.

بەپێی ئەو زانیارییانەى کە ناس کورد لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتووە، زیانه‌كانی كه‌ به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت كه‌وتوون‌ له‌ناوچه‌كه‌، به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌ته‌واوی ڕووخاوه‌ و ماڵى هاوڵاتییە‌ك داڕوخاوه‌، هاوكات چوار ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە.

.

هه‌روه‌ها به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى بۆردومانه‌كانى دوێنێى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیاوە لە سنورى گوندی سەرگەلی، بەشێکى زۆر لە دارستان ناوچه‌كه‌ و پوش و پاوانی سنورەکە سوتاون.

.

وێنەى بەشێک لە زیانەکان:

بۆردومانه‌كه‌ى توركیا زیانى 17 ملیۆن دینارى به‌ فه‌رمانگه‌كانى ئامێدى گه‌یاندووه‌ بۆردومانه‌كه‌ى توركیا زیانى 17 ملیۆن دینارى به‌ فه‌رمانگه‌كانى ئامێدى گه‌یاندووه‌

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل