fbpx
Shadow Shadow

بڵاوبوونەوەى وێنەیەک سەرۆک وەزیرانی کەنەدا روبەڕووى رەخنە دەکاتەوە

23:33 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

 

بەهۆی وێنەیەكەوە سەرۆك وەزیرانی كەنەدا کەوتە بەر ڕەخنەی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی و بە “ڕەگەزپەرست” ناوی دەبەن.

.

ماوەی دوو ڕۆژە لەلایەن ڕۆژنامەی تایم مەگەزینی کەنەدیەوە، وێنەیەکی کۆنی جەستن ترودو، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بڵاوکراوەتەوە، کە بووەتە هۆی ڕەخنەگرتنێکی زۆری چالاكوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هاوڵاتیانی کەنەدا لە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا.

.

وێنەکە لە ساڵی 2001  گیراوە، ئەو کاتەی جەستن ترودو لە خوێندگەی ئامادەیی بووە و لەئاهەنگێکی خوێندگەکەیاندا لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستا و  قوتابى وەستاوە، ڕوخساری خۆی بە تەواوەتی ڕەش كردووە، هەروەك مرۆڤێكی ڕەش پێست دەركەوێت و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش ڕەخنەیەكی توند ئاراستەی ترودو كراوە، چونكە جۆرێك لە گاڵتەكردن بە ڕەشپێستەكانی پێوە دیارە، بۆیە چالاكوانان نوسیویانە ئەو كارەی ئەو سەرۆكە تەواو ڕەگەز پەرستییە.

بڵاوبوونەوەى وێنەیەک سەرۆک وەزیرانی کەنەدا روبەڕووى رەخنە دەکاتەوە

بەهۆی ئەو ڕەخنانەشەوە سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بەفەرمی داوای لێبوردنی كردووە بەرامبەر ئەو وێنەیە و وتویەتی “هۆكاری ئەو وێنەیە ئەوەبووە كە لە ئاهەنگێكدا ڕۆڵی كەسایەتی (عەلی بابا)م لە شانۆگەری (هەزار و یەك شەوە) پێدرا، بەڵام ئێستا هاتمە سەر ئەو باوەڕەی كە ئەم کارەی كردم ڕەگەزپەرستییە بۆیە داوای لێبوردن لە هەموو ئەوانە دەكەم كە بریندارم كردون”.

.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی 2019  هەڵبژاردنە گشتییەکانی کەنەدا بەڕێوەبچێت و تەنها یەک مانگی ماوە بۆ دەستکردن بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان.

.

ئیرباکا کبیرا کاندیدی پارتی لیبڕاڵی کەنەدی کە رکەبەرى جەستن ترودویە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دژایەتی خۆی بۆ ترودو ڕاگەیاندووە و وتویەتی “ئەو وێنەیەی ترودو دانپیادانانە بەوەی کە ئەو سەرۆکە کەسێکی ڕەگەزپەرستە و بۆ سەرۆکایەتی نابێت و کردەوەکەشی کارێکی زۆر ناشرینە”.

.

لە وەڵامی ئەو قسانەشدا جەستن ترودو ڕایگەیاندووە “بەشێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردنم لە هاوڵاتییە ڕەشپێستەکان و هاوڵاتییان کردووە و دڵنیایم داوە کە ئەو کارەم کارێکی هەڵە بووە و بەبێ مەبەستیش ئەنجاممداوە”.

.

ترودو باسی لەوەشکردووە “نامەوێت ئەو وێنەیە هیچ کاریگەرییەکی هەبێت لەسەر کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان چونکە لەوەتەی لەژیاندام کارم کردووە بۆ دژایەتی ڕەگەزپەرستی و هەروەها ئەوەشم بە کردەیی سەلماندووە کە من دژی ڕەگەزپەرستیم”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل