fbpx
Shadow Shadow

بۆ 240 هەزار دینار کوشتوویەتی

بکوژی مێردمنداڵەکەی چەمچەماڵ دەستگیرا کرا [ڤیدیۆ]

08:49 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، بکوژی ئەو مێردمنداڵەیان دەستگیرکردووە کە شەوی ڕابردوو لە بەنزیخانەیەکدا تەقەی لێکراو کوژرا.

.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بکوژەکەیان لە گەڕەکی چەرموو سیتی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکردووە و تەمەنی 18 ساڵە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش، بکوژەکە ناوی سامان مەحمود ئەمینە و دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلارە، بە میوانی سەردانی چەمچەماڵی کردووە.

.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بکوژەکە بۆ مەبەستی دزینی پارەی دەستی گەنجەکە، تەقەی لێکردووە، دوای کوشتنی بڕی 240 هەزار دیناری لێبردووە.

.

شەوی ڕابردوو 18ی ئاب لە بەنزینخانەیەکی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، ماتۆڕ سوارێک تەقەی لە مێرمنداڵێک کرد کە لە بەنزینخاکەدا کار دەکات و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە کامێراکانی چاودێریی بەنزینخانەکەوە تۆمارکراوە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، بکوژەکە دوای تێکردنی بەنزین ڕاستەوخۆ بە دەمانچەیەک تەقە لە گەنجەکە دەکات.

.

لە گرتەکەدا دەردەکەوێت گەنجەکە بە برینداری هەوڵدەدات بچێتە ناو شوێنی مانەوەیان بەڵام بکوژەکە بە دوایدا دەڕوات و فیشەکێکی دیکەی پێوەدەنێت، دوای بردنی پارەکەی دەستیشی هەڵدێت.

.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بکوژەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بۆ پارەکەی دەستی گەنجەکەی کووشتووە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ئاسایش، کاتژمێر چواری بەیانی ئەمڕۆ توانیویانە بکوژەکە دەستگیرکر بکەن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل