Shadow Shadow

بکوژى کارمەندى وێستگە سوتەمەنییەکەى چەمچەماڵ لەبازاڕێکی ڕەشی کەلاردا چەکەکەى کڕی بوو 

16:39 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند “ئەو کەسەی کە دوێنێ لە وێستگە سوتەمەنییەکەی چەمچەماڵ کارمەندێکی کوشتبوو پێشتریش لەسەر چەندین تاوانی تر دەستگیرکراوە”.

.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە، 19 ی ئابی 2019) سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاری ڕوداوەکەی شەوی ڕابردووی چەمچەماڵی ئاشکرا کرد.

.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: “ئێوارەی دوێنێ (یەکشەممە، 18ی ئابی 2019) ڕووداوێکی ناخۆش لەسنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕویداوە ئەویش کوشتنی گەنجێک بووە لەلایەن گەنجێکی دیکەوە لەنێو وێستگەیەکی سوتەمەنی”.

.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا:”تۆمەتبارێک کە تەمەنی 19 ساڵە بە مەبەستی تێکردنی سوتەمەنی بۆ ماتۆڕەکەی چووەتە وێستگەیەکی سوتەمەنی لە شارەدێی شۆڕشی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ ، دوای ئەوەی کە سوتەمەنییەکەی وەرگرتووە ئەو کارمەندەی کە لەوێ کاری کردوە داوای کردووە پارەی سوتەمەنییەکەی بداتێ بەڵام ئەو ماتۆڕسوارە ڕەتی کردووەتەوە پارە بدات و ڕاستەوخۆ لەڕێی دەمانچەیەکەوە تەقەی لێکردووە و برینداری کردووە”.

.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ورده‌كاریی روداوه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوی‌ چه‌مچه‌ماڵ دەخاته‌ڕو

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ورده‌كاریی روداوه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوی‌ چه‌مچه‌ماڵ دەخاته‌ڕوئەمرۆ ٢٠١٩/٨/١٩، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەکۆنگرەیەکی‌ ڕۆژنامەوانیدا ورده‌كاریی روداوه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوی‌ قەزای‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ خسته‌ڕو.نەقیب سەرکەوت رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ شه‌وی‌ رابردو روداوێكی‌ ناخۆش له‌چه‌مچه‌ماڵ رویدا، پاش ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك ده‌چێتە وێستگه‌یه‌كی‌ به‌نزین‌و ته‌قه‌ له‌كارمه‌ندی‌ وێستگه‌كه‌ ده‌كات‌و ده‌یكوژێت. وتیشی‌، پاش گەیشتنی‌ تیمەکانی‌ بەڵگەی‌ تاوان‌و مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵ‌و بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شۆرش بەهاوکاری‌ ئاسایشی‌ رۆژئاوای‌ سلێمانی‌، توانرا تۆمەتباره‌كه‌ دەستگیر بکرێت‌و دەستیشبگیرێت بەسەر ماتۆرسکیلەکەو ئەو دەمانچەیەی‌ تاوانەکەی‌ پێ ئەنجامداوە.نەقیب سەرکەوت ئەحمەد رونیكرده‌وه‌ كه‌ کوژراوەکە ناوی‌ (ز، ک، ع)و لەدایکبوی‌ ٢٠٠٣ یەو بکوژەکەش ناوی‌ (س م، ا) لەدایکبوی‌ ٢٠٠٠و دانیشتوی‌ ناحیەی‌ صمودی‌ سەر بەقەزای‌ کەلارەو بەمەبەستی‌ سەردانیکردنی‌ خوشکێکی‌ چۆتە چەمچەماڵ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٠٦ راگیراوەو دانی‌ بەتاوانەکەیدا ناوە.بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان

Gepostet von ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ am Montag, 19. August 2019

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى، روونیکردەوە، کارمەندەکە تەمەنی 17 ساڵ بووە و دوای ئەوەى بریندار بووە ویستویەتی هەڵبێت و بۆ ئەوەی گیانی خۆی دەرباز بکات، بۆیە خۆی کردوە بە ژوری کارگێڕی وێستگەکەدا بەڵام ئەو تۆمەتبارە دوای کەوتووە و فیشەکێکی دیکەشی پێوە ناوە و کوشتویەتی و هەروەها بڕی 240 هەزار دیناری ئەو کارمەندەی دزیوە.

.

سەرکەوت ئەحمەد ئاشکرایکرد: “دوای ئەوەى پۆلیس لەڕوداوەکە ئاگادارکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە ڕاستەوخۆ تۆمەتبارەکەیان دۆزیوەتەوە و کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و هەروەها ماتۆڕەکەی و ئەو دەمانچەیەی کە تەقەی پێکردوە لەگەڵ بڕە پارە دزراوەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە و تۆمەتبارەکەش لەبەردەم دادوەر دانی ناوە بەتاوانەکەیدا”.

.

دەربارەی وردەکاری ژیانی تۆمەتبارەکە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی: “ئەو تۆمەتبارە ماوەی مانگێکە لە چەمچەماڵ دەژی لە ماڵی خزمێکی خۆی ژیاوە لەو شارۆچکەیە بەڵام خۆی خەڵکی شارۆچکەیەکی دیکەیە و دانی بەوەشدا ناوە کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەو کوژراوەدا نەبوە و نەیناسیوە، ئەو چەکەشی کە کڕیویەتی لەبازاڕی ڕەشدا لە کەلار کڕیویەتی بە 800 دۆلار و پێشتریش ئەو تۆمەتبارە لەسەر چەندین تاوانی شەڕکردن و لێخوڕینی ماتۆڕ و ئۆتۆمبێل بە بێ مۆڵەت دەستگیرکراوە”.

.

بەوتەى سەرکەوت ئەحمەد، ئێستاش ئەو تۆمەتبارە بەگوێرەى مادەی 406ی کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە و دۆسیەکەی دەچێتە بەردەم دادوەر.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل