fbpx
Shadow Shadow

بکوژانی گەنجە 13 ساڵەکەى کەنەکەوە سزا دران.. دایک و باوکی ڕاوێژ توڕەن لە دادگا

12:28 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دادگای سلێمانی سزای زیندانیکردنی بۆ بکوژانی گەنجە 13 ساڵەکەى گەڕەکی کەنەکەوەى سلێمانی دەرکرد و دایک و باوکی ڕاوێژ ساڵحیش ناڕازین لە بڕیارەکەى دادگا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی ئەیلولی 2019، دادگای سلێمانی سزای زیندانی 20 ساڵ بۆ یەکێک لە بکوژەکان و سزای زیندانیکردنی 15 ساڵیشی بۆ بکوژەکەى تر دەرکرد.

.

هەر دوای دانیشتنەکەى دادگا، دایک و باوکی ڕاوێژ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا توڕەیی خۆیان لە بڕیارەکەى دادگا ڕاگەیاند و ڕایانگەیاند، “ئەوان داوای لەسێدارەدان دەکەن بۆ بکوژانی کوڕەکەیان نەک سزای زیندانیکردن.”

ڕاشیانگەیاند، “ناکرێت تاوانبارانی ئەم کردەوە قێزەونە بە سزایەکی سوک سزابدرێن و دواتر بخرێنەوە ناو کۆمەڵگا.”

دایکی ڕاوێژ داوای لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکى حکومەت کرد دەستێوەردان بکەن بۆ لەسێدارەدانى بکوژانی کوڕەکەى.

.

ڕۆژی 28ی نیسانی 2019، تەرمی ڕاوێژ ساڵحی 13 ساڵ لە گەڕەکی کەنەکەوە دۆزرایەوە کە لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە کوژراون.

دوای دوو ڕۆژ، پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژەکانى ڕاگەیاند و لە شوێنى ئەنجامدانى تاوانەکە لە گەڕەکی کەنەکەوە ڕایگەیاند، دوو هاوڕێی ڕاوێژ کە یەکێکیان هاوڕێی نزیکی بووە لە قوتابخانە دانیان بە تاوانەکانیان ناوە.

وتیشى، ئەو دوو تۆمەتبارە شەوی پێش تاوانەکە تەلەفۆنیان بۆ ڕاوێژ کردووە و پێیان ووتووە کە سبەینێ بێت بۆ ئەو شوێنە کە تاوانەکەیان ئەنجام داوە.

.

ئاماژەى بەوەشکرد، یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەمەنی 17 ساڵە و ئەوی تریان تەمەنی 18 ساڵە، دانیان بەوەداناوە کە لەبەر موبایلەکەی کە موبایلێکى گرانبەها بووە و بڕێک پارە کە پێی بووە کوشتوویانە.

پۆلیسی ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکان دانیان بەوەداناوە کە نزیکەى 150 هەزار دیناری عێراقی قەرزداربوون، بۆیە ویستوویانە هاوڕێکەیان بکوژن تاوەکو موبایلەکەى بفرۆشن و پارەکەى پێ بدەنەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، دوای ئەوەى ڕاوێژ چووەتە شوێنەکە لە گەڕەکی کەنەکەوە، یەکێکیان بەردێکى داوە لە سەری و ئەوی تریان خنکاندوویەتى و دواتر دەستیان لە ملی داوە تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە گیانى سپاردووە.

بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر دۆسێی کوشتنی مێردمنداڵەکەی گەڕەکی کەنەکەوە بڵاودەکاتەوە

Gepostet von ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ am Dienstag, 30. April 2019

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل