Shadow Shadow

بکوژانى شۆفێرى تاکسییەکەى هەولێر دەستگیرکران .. وێنەکانیان ببینە

17:28 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژى پۆلیسى دهۆک، دەستگیرکردنى بکوژانى شۆفێرێکى تاکسى شارى هەولێرى ئاشکرا کرد کە تەرمەکەیان لەناو تاکسییەکەیدا بەجێهێشتبوو.

.

هێمن سلێمان، وتەبێژى پۆلیسى دهۆک لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند “چوار رۆژ بەر لە ئێستا بەڕێوەبەرایەتیمان لە حاڵەتێکی کوشتن ئاگادارکرایەوە، کە کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەسەر رێگەی نێوان ناحیەی کەڵەک و موسڵ کوژراوە”.

.

بەوتەى هێمن سلێمان، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، کوژراوەکە پیاوێکی تەمەن 58 ساڵە بەناوی (سامی سلێمان) و دانیشتووی شاری هەولێرە و پاشان تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى داد کراوە و دواتر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ رووداوەکە  پێکهێنراوە و لەماوەى سێ رۆژدا توانرا چەند تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێن کە دووانیان کوڕی تاوانلێکراو بوون.

.

وتەبێژى پۆلیسى دهۆک، جەختدەکاتەوە، لەمیانەى بەڕێوەچوونى لێکۆڵینەوەکاندا هەردوو کوڕی کوژراوەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

.

ئاماژەى بەوەش کرد، دەستگیرکراوەکان لە ئێستادا بەگوێرەى ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرن.

.

لەدانپیادانەکانیاندا جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە، رۆژی(27ى تەموزى 2019) واتە رۆژێک پێش دۆزینەوەی تەرمەکەی، باوکی خۆیان لەنێو ئۆتۆمبێل لە سەنتەری پارێزگای هەولێر کوشتووە، پاشان بۆ شاردنەوەی تاوانەکەیان تەرمەکەیان هەر بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بردووەتە سەر رێگەی نێوان ناحیەی کەڵەک و موسڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەجێیانهێشتووە.

بکوژانى شۆفێرى تاکسییەکەى هەولێر دەستگیرکران .. وێنەکانیان ببینە

بکوژانى شۆفێرى تاکسییەکەى هەولێر دەستگیرکران .. وێنەکانیان ببینە بکوژانى شۆفێرى تاکسییەکەى هەولێر دەستگیرکران .. وێنەکانیان ببینە بکوژانى شۆفێرى تاکسییەکەى هەولێر دەستگیرکران .. وێنەکانیان ببینە بکوژانى شۆفێرى تاکسییەکەى هەولێر دەستگیرکران .. وێنەکانیان ببینە

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل