fbpx
Shadow Shadow

باسی لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی نائاسایی کردووە

“بڕیار دراوە بە کشانەوەى حەشد لە بەغدا و لۆمەى سەرۆکى دەستەکەش کراوە”

17:23 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

وێستگەی مۆنتی کارلۆی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بڕیارێکی بەپەلە دراوە بۆ کشانەوەى سەرجەم هێزەکانى حەشدی شەعبی لە بەغدا بەهۆی هێرشەکەی سەر خۆپیشاندەران لە پردی سنەک کە توڕەیی و ناڕەزایەتی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

.

لە ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆیدا، 9ی کانونی یەکەمی 2019، مۆنتی کارلۆ لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە کە “ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کە سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ و بەرگری و دەزگای هەواڵگری بەشدارن بڕیاریان داوە بە کشانەوەى دەستبەجێی سەرجەم هێزەکانى حەشد لە بەغدای پایتەخت، هاوکات قەدەغەکردنی هەر جوڵەیەکی هێزەکانى حەشد بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە.”

.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، “فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووە و ڕوبەڕووی ڕەخنەى زۆر بووەتەوە بەهۆی هێرشی شەوی هەینی، 6ی کانونی یەکەمی 2019، چەکدارانی حەشد بۆسەر خۆپیشاندەرانی پردی سنەک و گۆڕەپانی خەلانی کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووە و هێزەکانى کەتائیبی حزبوڵا تۆمەتبارن بە هێرشەکە کە لەژێر فەرماندەیی فالح فەیازدان.”

.

ڕاشیگەیاندووە، “بڕیاری کشانەوەى هێزەکانى حەشد دوای چەند پەیامێکی وڵاتانی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا بووە و تێیدا داوایان لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر کردووە ئەو هەنگاوە بگرێتەبەر.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “هۆکارێکی تری بڕیارەکە بڵاوبوونەوەى کڵاو شینەکانە لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا کە چەکداری ڕەوتی سەدرن بە ئامانج ڕێگریکردن لە هەر شەڕێکی ناوخۆیی لەناو هێزەکانى حەشدا.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل