Shadow Shadow

بڕیارەکەی عەبدولمەهدی دەتوانێت فڕۆکەکانی تورکیا لە بۆردومانکردنی هەرێم ڕابگرێت؟

18:41 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد

لە دوای بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر قەدەغەکردنی فڕینی هەر جۆر فڕۆکەیەک لە ئاسمانی عێراق، سێ جار فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی بناری قەندیلیان بەبیانوی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچانە بۆردمان کردووە.

.

ڕۆژی پێنجشەممە 15ی ئابی 2019، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق ڕایگەیاند: “فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بڕیاریداوە، هیچ فڕۆكەیەكی سەربازی ناوخۆیی ‌و دەرەكی بۆی نییە، بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان، بەئاسمانی عێراقدا بفڕێت.”

.

لەوبارەوە پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “ئەگەر هەیە ڕێککەوتنیکی شاراوە هەبێت لەنێوان تورکیا و عیراق بۆ بێدەنگ بوون لە بۆردومانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان”.

.

هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ناس کوردی راگەیاند “ئەوەی تورکیا دەیکات پێشێلکردنی سەروەری و دەستوری عیراق و حساب نەکردنە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان.”

.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە پێیوایە، “هەڵوێستەکان لە ئێستادا دەربارەی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای تورکیا و بەزاندنی خاکی عیراق لەلایەن حکومەتی عیراق و هەرێمیشەوە زۆر لاوازن کاریگەریان نییە.”

.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق وتیشی: “پێش ماوەیەک وەزیری بەرگری، سوپاسالار  و بەرپرسە باڵا سەربازییەکانی عیراق لەگەڵ وەزیری بەرگری و فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا کۆبونەوە، و لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە عێراق تەنانەت ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیاش ناکات.”

.

بەبڕوای هەرێم کەمال ئاغا بێدەنگی عێراق گومانی ئەوەی لێدەکرێت کە ڕێککەوتنێکی نهێنی هەبێت لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ بێدەنگ بوون لە بۆردومان و پێیشلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێم.

.

لەبارەی بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە، بۆ ڕێگریکردن لە فڕینی فرۆکە بەسەر ئاسمانی عیراقدا ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئەو بڕیارە تەنها لە میدیاکانەوە بیستویانە و بەفەرمی بەوان نەگەیشتووە.”

.

هەروەها ئەوەشی وت جێبەجیکردنی بڕیارەکە پرسیارێکی گەورەیە، چونکە لە ڕاستیدا ئاسمانی عێراق بەدەست ئەمریکاوەیە و ئەو تەحەکومی پێوەدەکات و ناشزانرێت عێراق دەتوانێت ڕێگری لە تورکیا بکات یاخود نا.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل