fbpx
Shadow Shadow

بڕیارەکەى عێراق بەلابردنى بورجی هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لەسەر ماڵان هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە؟

20:14 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-  شەهرام عەزیز

 

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بورجی هێڵەکانی ئیتەرنێت و تەلەفۆن لەسەربانی باڵەخانە و ماڵەکان لاببات و وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمیش ڕەتیدەکاتەوە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

.

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی عێراق کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، بڕیاردراوە بورجەکانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لەسەربانی بینا و ماڵەکان و شوێنەکانی نیشتەجێبوون لاببرێن و شوێنەکانیان بگۆڕدرێن.

.

لەبارەی ئەوەی بڕیارەکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یاخود نا، ئومێد محەمەد، وتەبێژی  وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ” ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم وەزارەتێکی سەربەخۆیە و سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە”.

.

وتیشی، ئەگەر حکومەتی عێراق، داواش بکات کە لە هەرێمیش بڕیارەکە جێبەجێبکرێت، ئەوا پێویستە داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بکات و ئەوانیش ڕەزامەند بن لەسەر بڕیارەکە، ئەوکات لە هەرێمیش جێبەجێدەکرێت.

.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستانیش بێسەرەوبەرەیی لە دانانی بورجەکاندا هەیە و ڕێژەیان زۆر زۆرە، هەرچەندە چەند کۆمپانیایەک دەتوانن پێکەوە بورجێک دابنێن، نەوەک هەریەکە و بۆ خۆیان، کە ئەوە لە قازانجی خۆشیانە.

بڕیارەکەى عێراق بەلابردنى بورجی هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لەسەر ماڵان هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە؟

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل