fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بڕیاری مۆڵەتدان بە ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل لە بەرامبەر بڕێک پارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

19:51 پێنج شه‌ممه‌ 09 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

بریارەکەی ماوەی ڕابردووی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ریم سه‌باره‌ت به‌ ڕێگادان بە ڕەشکردنی ‌جامی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و هەر ئۆتۆمبێلێک بێ مۆڵەت ئەو کارە ئەنجامبدات، بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت و  پارە و ڕسوماتەکەشی تەرخاندەکرێت بۆ خزمەتگوزاری ڕێگاوبانی پارێزگاکان.

،
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “دوای بلاوكردنه‌وه‌ی بریاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ڕێگاپیدان به ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل له ‌ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان، بریاره‌كه‌ له ‌رۆژی 15ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

 

وتیشی، مۆڵەتەکە بۆ ماوەی ساڵێکە و بڕێک پارە لە شۆفێرەکە وەردەگیرێت لە بەرامبەر پێدانیدا و دوای ساڵاکە پێویستە مۆڵەتەکە نوێ بکاتەوە.

 

هاوکات بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی ئەو بڕیارە، ئاماژە بەوەکراوە، هەرکەسێک بەبێ مۆڵەت جامی ئۆتۆمبێلەکەی ڕەش  بکات، بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت.

،

ئەوەشخراوەتەڕوو، نابێت ڕێژەی ڕەشکردنی دوو جامی ئەملاولای پێشەوە لە 20٪ زیاتر بێت و هی دواوەش لە 5٪ زیاتر بێت، جەختیشکراوەتەوە، جامی پێشەوە بەهیچ شێوەیەک ڕەش ناکرێت.

بڕیاری مۆڵەتدان بە ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل لە بەرامبەر بڕێک پارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

بڕیاری مۆڵەتدان بە ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل لە بەرامبەر بڕێک پارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل