Shadow Shadow

بڕیاره‌كه‌ ده‌رچوو.. ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانی خۆیان

19:09 شه‌ممه‌ 29 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد- شه‌هرام عه‌زیز

حکومەتی عێراق بڕیاریدا، دەرکراوانی سیاسی کورد و عەرەبی سەردەمی بەعس بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سەر کارەکانیان و نوێنه‌رێكی كورد له‌ به‌غداش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “ئه‌و کەسانە پێویستە لەماوەی 60 ڕۆژدا سەردانی بەغدا بکەن”.

.

غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان بە ناس کوردی ڕاگەیاند “لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیار دراوە بە گەڕانەوەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە سه‌رده‌می رژێمی بەعسدا بە هۆکاری سیاسی یاخود بەهۆی ئەوەی کورد بوون دەرکراون و ئێستا دەتوانن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان”.

.

وتیشی، پێویستە ئەو کەسانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە و لەو سەردەمەدا دەرکراوون لە کارەکانیان لە هەر شارێکی عێراق یاخود هەرێمی کوردستانن، لە ماوەی 60 ڕۆژدا سەردانی بەغدا بکەن و خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران  ئامادەبن و هەموو ئەو بەڵگانەیان پێ بێت کە دەیسەلمێنێت لەو سەردەمەدا فەرمانبەر بوون.

.

به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د، لەپاش ئەوە لیژنەیەک بەدواداچوون بۆ بەڵگەکان دەکات و ئەگەر بسەلمێنرێت خاوەن بەڵگەکە لەکارەکەی دەرکراوە، ئەوا دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی، یاخود ئەگەر تەمەنی گەیشتبێتە کاتی خانەنشینی، ئەوا بە موچەیەک خانەنشین دەکرێت.

.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كار به‌گوێره‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت مووچه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم یان ناوه‌ند هه‌ژمار ده‌كرێت.

بڕیاره‌كه‌ ده‌رچوو.. ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانی خۆیان

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل