Shadow Shadow

بڕگەیەک لە یەکەم ڕاگەیەندراوی کۆبووەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا سڕاوەتەوە

16:03 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

دوای ئەوەى دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم شەش بڕیاری دەرکرد، بەڵام ئێستا یەکێک لە بڕیارەکان لابردراون کە تایبەتە بە ئاشکراکردنی موڵک و سامانی وەزیر و بەرپرسە باڵاکان.

دوێنێ دووشەممە، 15ی تەموزی 2019، لە یەکەمین  کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا شەش بڕیار دەرکران، لە بریاری چوارەمدا ئاماژە بەوەکرابوو،  هەموو وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی دەستەی دەستپاکیی کوردستان سەرجەم  ماڵ و موڵکی خۆیان ئاشکرا بکەن.

بڕگەیەک لە یەکەم ڕاگەیەندراوی کۆبووەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا سڕاوەتەوە

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ئێستادا لە زۆرێک لە میدیاکاندا بڕیاری چوارەم لابردراوە و پێنج بڕیار ماوەتەوە، هەروەها ڕاگەیەنراوەکە هێشتا لە ماڵپەڕی نوێی حکومەتى هەرێمدا بڵاونەبووەتەوە.

 

بڕگەیەک لە یەکەم ڕاگەیەندراوی کۆبووەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا سڕاوەتەوە

 

لەوبارەیەوە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەوە یاسا و  پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران نییە تا وەزیر و بەرپرسەکان ناچار بکات ئەو کارە بکەن، بەڵکو یاسا ناچاریان دەکات موڵک و سامانیان ئاشکرا بکەن، لە کابینەی پێشوتریشدا بڕیاریشی بۆ دەرنەکراوە و سەرجەم بەرپرسانیش لە دەستەی دەستپاکی سامانەکانیان ئاشکراکردووە.

وتیشی، وەک دەستەی دەستپاکی گرنگی بەوە نادەن بڕیار لابراوە یاخود نا، چونکە ئەو بڕیارەش نەبێت ئەوان کاری خۆیان دەکەن و پێویستە سەرجەم بەرپرسانی هەرێم موڵک و سامانیان ئاشکرابکەن بۆیان،

.

سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسانی کابینەی پێشوو، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، چەندین مەلەفی گەندەڵییان لایە بەڵام هیچیان یەکلانەبوونەتەوە و  لە لیکۆڵینەوەدان.

ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیرە نوێیەکانیش گومان لە هەرشتێک بکەن لە کابینەی پێشوودا کرابێت و بە گەندەڵی بزانن، دەتوانن دەستەی دەستپاکی ئاگادار بکەنەوە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لێی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل