fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بوونی پەڵە لە هێلکە دا تەندروستە؟

23:39 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

هەندێک جار لە کاتی شکاندنی هێلکە دوو جۆر پەڵە لە هێلکەدا دروست دەبێت و ئەندازیارێکی خۆران دەڵێت، هیچ مەترسییەکی تەندروستی نییە و ئاماژە بەوەشدەکات، خواردنی هێلکە بە کاڵی زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

،

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە: “پەڵەی خوێن کاتێک دروست دەبێت زەردێنەی هێلکە لەناو بۆری ڕەحمی مریشک دێتە خوارەوە و لە ناو بۆری رەحم موولولەی خوێنی باریک دەپچرێت لە کاتی هێلکە دانان دا بەشێک لە موولولەی خوێن دەچێتە ناو زەردێنەی هێلکەوە”.

،

باسی لەوەشکردووە، هەروەها پەڵەی خاڵی گۆشت لەکاتی هاتنە خوارەوەی زەردێنەی هێلکە لە بۆری ڕەحم دا لە مریشک دا هەندێک پارچەی شانە لە لایەن هێکەکەوە هەڵدەگیرێت لە بۆری هێکەدان دا دواتر دەچێتە زەردێنەی هێلکەکەوە.

،

ئەوەشی خستووەتەڕوو: “ئەو هێلکانە پەڵەی خوێن یان پەڵەی گۆشت یان تێدایە سەلامەتن و کاریگەری نییە بۆ سەر تەندروستی”.

،

ئەو پسپۆڕەی خۆران باسی لەوەشکردووە، خواردنی هێلکە بە کاڵی تەندروست نییە و مەترسی هەیە بۆ تووشبوون بە بەکتریای سالمۆنێلا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل