fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

21:53 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد–

بومەلەرزەیەک به‌ گوڕی زیاتر له‌ 4 پله‌ی رێخته‌ر چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هه‌ژاند و چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ 14 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری شاری نه‌غه‌ده‌وه‌ دوور بووه‌.

.

میدیاكانی وڵاتی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌ “کاتژمێر 9:05 خولەکی ئه‌مشه‌و، بومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و گوڕی بومەلەرزەکە 4.7 پله‌ی ڕیختەر بوە و چەقی بومەلەرزەکەش 14کم دووربووە لە باکوری شاری نەغدەوە”.

.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ لەزۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت لە ورمێ و مەهاباد و نەغه‌دە و پیرانشار و ته‌ورێز بومەلەرزەکە هەستی پێکراوە.

.

لە ئێستاشدا بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارانە چونەتە سەر شەقامەکان لەترسی دووبارەبوونەوەی بومەلەرزە و تا ئێستاش زیانەکانی بومەلەرزەکە نەزانراوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل