fbpx
Shadow Shadow

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانى هەژاند؛ پێنج کەس کوژران و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون

08:29 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەرەبەیانى ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکى ئێرانى هەژاند و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون.

.

بەپێی میدیاکانى ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینى بومەلەرزەیەکی بەهێز، شارەکانی میانە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، تەورێز، زەنجان، گیلان و ئەردەبێڵی هەژاندووە.

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانى هەژاند؛ پێنج کەس کوژران و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون

گوڕى بومەلەرزەکە 5.9 پلە بووە بە پێوەرى ڕێختەر، 10 چرکەی خایاندووە و بەهۆیەوە چەندین خانوو ڕوخاون.

.

بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆى بومەلەرزەکەوە تا ئێستا پێنج کەس کوژراون و 251 کەسیش برینداربوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل