Shadow Shadow

بوفۆن دەگەڕێتەوە بۆ پاراستنی گۆڵەکەی یۆڤانتۆس

12:53 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

 

ناس کورد-

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیتاڵیا ڕایانگەیاندووە، بوفۆنی گۆڵپارێزی ئیتاڵی نزیک بووەتەوە لە گەڕانەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ماڵی پێشووتری.

.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاندووە، گۆڵپارێزە مێژووییەکە زۆر نزیکە لەوەی بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە یانەی خانمەپیرەکەوە بکاتەوە.

.

هاوکات، دی مارزیۆی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، بوفۆن دەگەڕێتەوە بۆ یۆڤانتۆس و وەک یەدەگی چیزینی، گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکە بەردەوام دەبێت.

.

بوفۆنی ئیتاڵی ماوەی 17 ساڵ پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی یۆڤی کردووە و توانیویەتی نۆ نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەستبهێنێت و پارساڵ بەگرێبەستێکی یەک ساڵی یۆڤانتۆسی بەرەو پاریس بەجێهێشت و خولی فەڕەنسای لەگەڵ بەدەستهێنان، بەڵام لە ماوەی ئەو ساڵانەدا چامپیۆنزلیگی بەدەست نەهێناوە.

.

بەدەستنەهێنانی چامپیۆنزلیگ لەلایەن ئەو گۆڵپارێزەوە بووەتە گرێکوێرە بۆیی و گەڕانەوەی بۆ یۆڤانتۆس بە ئامانجی ئەوەیە لە تەمەنی 41 ساڵیدا بتوانێت ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل